ئەمڕۆ ١٨ـی ئەیلوول، دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پێشبینیی ئەوەی خستەڕوو، کە دەکرێت لە رۆژانی کۆتایی ئەم هەفتەیەدا باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت… “لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ـی ئەیلوول، هەور ەشێوەی چین چین دەگاتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نمەباران دەبارێت”.
بمحەممەد کەلاری، شارەزایی کەشناسی ڕایگەیاندووە: بەهۆی کاریگەریی ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای سوور و گەیشتنی بڕێک شێی دەریای عەرەبی پێشبینی دەکرێت، لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ـی ئەیلوول، هەور بگاتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و بەشێوەی چین چین، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نمە باران دەبارێت. لە پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە هەورەکان گەشە دەکەن و ئەگەری باران کراوە دەبێت تا ئێوارەی پێنجشەمە ٢٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢.
بە گوتەی محەممەد کەلاری، بەگشتی شەپۆلی بارانەکە لاوازە و هەموو ناوچەیەک ناگرێتەوه، لە هەندێک شوێن تەنها چەند دڵۆپە بارانێک دەبارێت، زۆرترین ڕێژە لە ناوچە دیاری نەکراوەکان ببارێت 2 بۆ 3 ملم دەبێت، هەروەها ئەگەری ڕوودانی هەورە تریشقە هەیە.
ئەو شوێنانەی کە پێشبینی دەکرێت کاریگەریی زیاتری لەسەربێت سلێمانی، پێنجوێن، دهۆک، دەوروبەری هەولێرن و ڕێژەکە لاوازه و زۆر نییە، لەبەر ئەوەی یەکەم شەپۆلە، گۆڕانکاری خێرا لە شەپۆلەکە ڕوودەدات.
شارەزاکەی کەشناسی، ئەوەشی گوتوە: ڕۆژی چوارشەممەوە لەگەڵ چوونەناوەوەی نزمە پەستانەکە، ئەگەری چالاکبوونی بای باشوور هەیە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بەڕێژەی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، ئەم چالاکبوونەش وادەکات شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکە بگرێتەوە لە درەنگانێکی ئێوارەی چوارشەممە و لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەش کۆتایی دێت، ڕێژەی خۆڵەکە مامناوەند دەىێت و زیاتر چڕیەکە دەکەوێتە سنووری موسڵ و پارێزگای دهۆک.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆدەستەی کەشناسیی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا پێشبینیی ئەوە دەکات، “دەکرێت لە رۆژانی کۆتایی ئەم هەفتەیەدا باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت”.