لەسەر دوعا و نوشتە و فاڵکردن، قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگایەک لە گەڕەکی کوردسات دادەخات.
بە گوێرەی راگەیندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و بە فەرمانی قائیمقامیەت، بەهۆی دووعا و نوشتە و فاڵکردنەوە ئارایشتگای شاهان لە گەڕەکی کوردسات دادەخرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، بۆ رووبەڕوکردنەوەیان بە رێکارەکانی یاسا، بە فەرمانی دادوەری یەکی لێکۆڵینەوەی سلێمانی ئەو کەسەی دووعا و نوشتەی کردوە و ئەو شۆفێرەشی کاری گەیاندنی دووعا و نوشتەکانی کردووە دەستگیرکراون.
Facebook Comments Box