هەواڵ

ڕووسیا: ئەمریکا لە پشت ‌هێرشەکانی بۆ سەر ئێران

ئاژانسی هەواڵی تاسی رووسی ئاشکرای دەکات، ئەمه‌ریکا لە پشت هێرشەکانی سەر کۆمەڵگەی کارگەکانی وەزارەتی بەرگری ئێرانەوەیە.

ئاژانسەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەو هێرشانەی لەرێگەی درۆنەوە کراونەتە سەر کۆمەڵگەی کارگەکانی وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەهان، ئەمه‌ریکا ئەنجامیداون.

سەرچاوەیەکی ئەمه‌ریکی له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئەو شوێنەی بۆردوومانکراوە، کۆگای مووشەكه‌ بالیستیەکانی ئێران بووە. ئەمەش پەیامێکە بۆ ئێران کە رێگە بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی ئەو وڵاتە نادرێت.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزیش ئاشکرای دەکات، درۆنەکان لەناو خاکی ئێرانەوە ئاراستە کراون. ئەمە لەکاتێکدایە میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسرائیل لە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتباردەکەن و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن.

شەوی 28 لەسەر 29ی کانوونی دووەمی 2023، کاتژمێر 11 و سی خولەکی شەو، لەرێگەی چەند درۆنێکەوە هێرشکرایە سەر کۆمەڵگەی کارگەکانی وەزارەتی بەرگری ئێران.

وەزارەتی بەرگری ئێرانیش له‌مباره‌یه‌وه‌ دەڵێت، تەنیا یەک درۆنیان ئامانجەکەی پێکاوە و دوو درۆنی دیکەیان خستووه‌ته‌ خوارەوە و هیچ زیانی گیانیش نەبووە، تەنیا سەقفی یەکێک لە کارگەکان زیانی بەرکەوتووە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button