ته‌ندروستیکوردستانهەواڵ

لە سلێمانی پەتایەکی توندبڵاوبویتەوە

لە سلێمانی پەتایەکی تووند لە نێو منداڵان بڵاوبووەتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر منداڵ کە تووشی پەتایەکە بوون ڕوویان لە نەخۆشخانە کردووە.

سەرچاوەیەک لە سلێمانی گوتی: لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە پەتایەکی تووند لە نێو منداڵان لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە، ئەو منداڵانەی دووچاری پەتاکە دەبن، تووشی قورگ ئێشە، کۆکە، هەڵامات و ئیلتیهابی سینگ دەبن.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: د. کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، رایگەیاند گوت: دوو هۆکاری سەرەکی هەن بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە، یەکەمیان گۆڕانی وەرز و پلەی گەرما کە بەشێکی منداڵەکان لە ئەنجامی گەرما و سەرما نەخۆش دەکەون، دووەمیان نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە، هەموو ئەو کەسانەش کە دووچاری پەتاکە هاتوون و سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەزار و 612 منداڵ بەهۆی ئەم پەتایەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و چارەسەریان بۆ کراوە، واتا ڕۆژانە نزیکەی 90 منداڵ سەردانی نەخۆشنخانەیان کردووە و چارەسەریان بۆ کراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش بخوێنەوە
Close
Back to top button