لەسەر ماچکردنی کچێک مەلایەک سزادرا
دوای ئەوەی مەلایەکی شیعە لە عێڕاق لە ڤیدیۆیەکدا ئافرەتێک ماچ دەکات. ئەمەش تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنییەوە و هەڕەشە لە مەلاکە کرا.
عەلی شەریفی ئەمڕۆ بەڵێنی بە ڕێبەری ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر دا، بۆ ماوەی ساڵێک عەمامە ( مێزەر )ی مەلایەتی لەسەرنەکات. دوای ئەوەی بە نووسراو داوای لێخۆشبوونی لە موقتەداکرد.
عەلی شەریفی پێشتر ڕایگەیاندبوو” لەلایەن کۆمەڵێک چەکدار، کە سەر بە ڕەوتی سەدر هەڕەشەی لێکراوە” و هەروەها ئەوەی وتووە ” براکەی بە چەقۆ هێڕشی کراوەتە سەر”
دوای ئەوە موقتەدا سەدر ڕەزامەندی نیشاند لەسەر داواکەی و ڕایگەیاند ” پێویستە بیپارێزم” ئەوەش دوای ئەوە هات ناوبراو لەبەردمیدا بەڵێنی بە ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بۆ ماوەی ساڵێک عەمامەی مەلایەتی نەکاتە سەری و داوای لێبووردنی کرد و هەروەها دوورکەوێتەوە لە سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئایین و پابەندی بنەماکانی ئایین بێت.
عەلی شەریفی لە “حەوزەی علمییەی نەجەف” خوێندنی ئایینی تەواوکردووە و عەمامەی لەسەرکراوە. بەڵام، “حەوزەی علمییەی نەجەف” ڕەتیدەکاتەوە هیچ پیاوێکی ئایینی عەمامەی لەسەر ئەو کەسە دانابێت و بڕوانامەی ئایینی پێدابێت.
لە نێو مەزهەبی شیعەدا، دوای ئەوەی قوتابی چەند ساڵێک وانە ئایینەکان دەخوێنێت لای یەکێک لە پیاوانی ئایینی پایەبەرزی شیعە، عەمامەی پێدەدرێت و وەک مەلا قبووڵدەکرێت.
وێنەی بەڵێنینامەی مەلا عەلی شەریفی بۆ موقتەدا سەدر
ئ /