رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات

لە ڕاگەیاندراوێکیدا محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق کە لە پلاتفۆڕمی فەیسبووکی فەرمی خۆی بڵاویکردۆتەوە، ڕایگەیاند. بۆ چارەسەری قیرانەکانی عێراق چەند داوایەکی ئاراستە گشت هێزە سیاسیەکان دەکات.
حەلبووسی داوادەکات: وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتمانی (پەرلەمان) و ئەنجوومەنی پارێزگاکان دیاریبکرێت ، کەوا دوا دوادە کۆتای سالێ داهاتوو تێپەڕ نەکات.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی عێڕاق لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەمرؤ یەکشەممە رێکەوتی ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بۆ دیالۆگی نیشتمانی داوای ” هەڵبژاردنی حکوومەتیێک کە دەسەڵاتی تەواو و رێککەوتنی لەسەر بێت، کە لەلایەن خەڵک و هێزە سیاسییەکانیانەوە متمانەی پێ بکرێت و دڵنیا بکرێتەوە”
هەروەها لەو حەلبووسی داوایکردووە: پەسندکردنی یاسای بووجەی گشتی فیدڕاڵی و هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکرێتەوە.
ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانیحکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی و یاسای دادگای فیدڕالی عێڕاق و گەڕانەوەی ئاوارەکانی بۆ شوێنەکانی خۆیان دەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەی حەلبووسی بێ ئەوەی ناوی هیچ هێز یا گرووپێک بێنێت داوادەکات: هێزەکانی وەزارەتی ناوەخۆ دووبارە باری تەنهای بگرنە دەست و ئەو هێزانەی ئیستا بڵاوەیانپێکراوە بگەڕێنەوە شووینەکانی خۆیان.

ئ /

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button