
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی شوباتی 2026 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا لە چیای کۆڕەک پڕۆژەی ئی پسووڵە ڕاگەیەندراو و تێیدا سەرۆکی حکومەت لە پانێڵێکدا وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری دایەوە.
پوختەیەک لە وەڵامەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
- پرۆژەی ئی پسووڵە دەستكەوتێكی گەورەی نیشتمانییە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و دەستپێكێكیشە بۆ ئەوەی هەموو خەڵكی عێراق بتوانێت سوود لەم ئەزموونە وەربگرێت.
- هەنگاوی یەكەمی ئێمە ئەوە بووە كە هەر هاووڵاتییەك بتوانێت خاوەنی هەژماری بانكیی خۆی بێت، لە سەرەتاوە كە هەژماری من وەكوو پرۆژەیەك پێشنیار كرا، تەنیا بۆ پێدانی مووچە نەبووە، بەڵكوو دروستكردنی ئەو پەیوەندییە بووە لە نێوان هاووڵاتی لەگەڵ حكومەت، هاووڵاتی لەگەڵ سێكتەری بانكی، هاووڵاتی لەگەڵ هاووڵاتی لەگەڵ بزنسەكان.
- قۆناغی ئی پسووڵە، سەرەتا بە پرۆژەی هەژماری من دەست پێ كراوە. دوای ئەوەی كە ئی پسووڵە ئەمڕۆ كە ئێمە باسی دەكەین، بۆ ئەوەیە ئاسانكاری بكرێت تا هاووڵاتییان بتوانێت پارەی خۆی بە شێوازی دیجیتاڵی بۆ ئەو كارە خزمەتگوزارییانەی كە حكومەت پێشكەشیان دەكات بدات.
- پڕۆژەی ڕووناكی یەكێكە لەو بەشانەی كە هاووڵاتی دەتوانێت بە سیستەمی ئی پسووڵە پارە بدات، هەر كاتێك ویستی، لە هەر شوێنێك كە ویستی، هیچ پێویست ناكات لەمەودوا بچێت لە ڕیزی دوورودرێژ بوەستێت.
- هاووڵاتی زۆر ئاسانتر دەتوانێت لە شوێنی خۆی، لە ماڵی خۆی و لە هەر كاتێك خۆی ویستی، پارەكەی خۆی بدات و ئەو کاتە حكومەتیش دەزانێت داهاتەكانی چۆنە بۆ ئەوەی زیاتر بتوانێت ڕێكخستنی داهات و خەرجییەكانی خۆیشی بكات.
- پڕۆژەی ڕووناكی پرۆژەیەكە كە توانی لە ماوەیەكی پێوانەیی زۆربەی كوردستان بكات بە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری، ئەمە كێشەیەكە كە زیاتر لە 30 ساڵە لەم وڵاتەدا هەیە، ئێستاش لە شوێنەكانی تری عێراق دیسان ئەم كێشەیە بەردەوامە.
- هاوینی ئەمساڵ، هەموو كوردستان دەبێتە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.
- هەموو هاووڵاتییەك ئەگەر ئی پسووڵە بەكار بهێنێت بۆ پێدانی پارەی كارەبا، لەمڕۆوە 30 ڕۆژی هەیە كە بەشدار بێت و داشكاندنێكی 20%.
- لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی زیاتر لە چوار هەزار مۆلیدەی ئەهلی کوژێنراونەتەوە.
- من قەت نەهاتووم بڵێم بڕوامان پێ بكەن بۆ ئەوەی فڵان شتتان بۆ بكەین، بەڵام دوای ئەوەی كە ئەركەكەی خۆمان جێبەجێ كرد و خزمەتگوزارییەكانمان پێشكەش كردن.
- خەڵك خۆی بەرهەمی كارەكانی ئێمەی بینی و ئەو متمانەیە لە كردارەكاندا دەركەوتووە نەك لە قسەكردندا.
- سوپاسی خەڵكی كوردستان دەكەم و سوپاسی خوا دەكەم كە ئەو دەرفەتەی پێ بەخشین.
- کار لەسەر پەرەپێدانی هەموو کەرتەکان دەکەین و هێشتا لە سەرەتاین. کارێکی زۆرماوە، ئێمە و هاووڵاتییان پێکەوە بۆ وڵاتەکەمان بیکەین. پلانی زۆر باشمان بۆ داهاتووی کوردستان هەیە.
- دەمانەوێت ساڵ بە ساڵ کوردستان زیاتر پێشبخەین.
Facebook Comments Box



