رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

سەدر بە زمانی فارسی پەیامێکی بڵاوکردەوە


رێبەری ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر، لە پەیامێکیدا بۆ زیارەتکارانی ئێران داوادەکات ” پابەندی یاساکانی عێراق” بن.


دوینێ شەممە رێکەوتی ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا کە بەزمانی فارسی بڵاویکردۆتەوە، داوا لە زیارەتکارانی ئێرانی دەکات بۆ مەراسیمەکانی “ئەربەعین” سەردانی عێڕاق دەکەن پابەندی یاساکانی عێڕاق بن.
لە پەیامەکەدا دەستەواژەی ” برایانی ئێرانی” بەکاردەهێنێت و داوا لە عێڕاقییەکان دەکات لە مەراسیمەکانی ” ئەربەعین” خۆیان لە هەر جۆرە توندوتیژییەک بە دوور بگرن.
لە هەمان پەیامدا ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوادەکات، ئاسایش و پاراستنی زیارەتکارانی ئەم مەراسیمە بە هێزە ئەمنییەکانی عێڕاق بسپێردرێت نەک بە ” حەشدی شەعبی” و ” سەرایا سەلام” کە خۆی ڕێبەرایەتی دەکات.


پەیڕەوانی شیعە ساڵانە بۆ یادی چلەی کوژرانی ” حوسێنی کوڕی عەلی” دەکەنەو و سەردانی مەزرەکانیان لە عێڕاق دەکەن.
شیعەکان “عەلی کوری ئەبی تاڵب” بە ئیمام و خەلیفەی یەکەمی مووسڵمانان دادەنێن.


جێگەی ئاماژەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، دوای پەیامی وازهێنانی موقتەدا سەدر لە سیاسەت، شاری بەغدا و چەند شارێکی تری باشووری عێڕاق تووشی نائارمی و شەڕی لایەنگرانی سەدر و چەند گرووپێکی ”حشدی شەعبی” بوویەوە و لە ئەنجامدا ٣٠ کەس کوژران و زیاتر لە سێسەد کەس برینداربوون.

وێنەی تویتەکەی موقتەدا سەدر بە زمانی فارسی لە لێرە ببینە

ئامادەکردن /

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button