بە واژۆی مەسرور بارزانی هێزەکانی پێشمەرگە بوونە یەک هێز

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە:
لەچوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە کارنامەی کابینەی نۆ بووە بەڕێز سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی(کارگێڕی،دارایی،یاسایی،پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
لەچوارچێوەی ڕێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژۆکرد،کە ئەمە خواستێکی هاوپەیمانان و پێکهاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگەو ڕێکەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆرییان داوەو کارییان بۆیکردووە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پاڵپشتی بەردەوامی ئەوەیکردووە هەرێمی کوردستان خاوەنی یەک هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووبێت،لەم پێناوەشدا هەوڵ و پاڵپشتی بەردەوامی هەبووە،ئەم بڕیارەی ئەمڕۆش واژۆکرا لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان



