کوردستانگرنگهەواڵ

مەسرور بارزانی پرۆژەی دووسایدی هەولێر – گۆمەسپانی كردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، پرۆژەی دووسایدی هەولێر – گۆمەسپانی كردەوە.

دوای کردنەوەی ڕێگەکە، سەرۆكی حكومەت لە گوتەیەکدا، دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە (هێمن گرووپ) كرد، كە توانیویانە ئەم پرۆژە گەورەیە وەك هەمیشە لە كاتێكی پێوانەیی و بە شێوازێكی زۆر جوان و ستانداردێكی نێودەوڵەتی جێبەجێ بكەن و بیخەنە خزمەتی خەڵكی كوردستان. هاوكات باسی لەوە كرد پێش دروستكردنی پرۆژەكە، ڕێگەكە بۆ هاتوچۆ مەترسیدار بووە، بەڵام بەم شێوازەی ئێستا دروست كراوە، هاووڵاتییان دەتوانن بە كاتێكی كەمتر سەردانی ناوچە دڵخوازەكانی خۆیان بكەن، لە هەمانكاتیشدا خەڵكی دەوروبەری هەولێر دەتوانن بۆ ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانیان سەردانی هەولێر بكەن.

سەرۆکی حکومەت گوتیشی ، ئێمە زۆر دڵخۆش و سەربەرزین كە لە هەرێمی كوردستان ئێستا كۆمپانیای وامان هەیە بتوانن پرۆژەی وا گەورە بەو ئاستە بەرزە دروست بكەن، ئینشائەڵا نموونەتان زۆر بێت.

سەرۆکی حکومەت هەروەها داوای لە خەڵك کرد كە ڕێنماییەكانی هاتوچۆ لەبەرچاو بگرن و بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و هاووڵاتییانی تر، بەخێرایی ئۆتۆمبێل لێنەخوڕن

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button