کوردستانگرنگ

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی جیهانی زمانی دایک، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

‏ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە کوردستانیان پیرۆز بێت.
هەرێمی کوردستان بە هەبوونی زمان و کولتووری جیاوازەوە دەوڵەمەندە و جێی شانازییە، کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، ئازادانە بە زمانی دایکی خۆیان دەدوێن و دەخوێنن.

‏زمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دووپات دەکاتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button