رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئەمریکا دەستخۆشی لە مەسرور بارزانی دەکات

هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ چاکسازییەکانی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2/18، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە ، دۆخی گشتیی عێراق و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی فیدراڵ و هەرێم تاوتوێ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لە عێراق لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و قەوارە و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان . حکومەتێک بێت کە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی عێراق بکات.

هەروەها جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەیەکی بەهێز و سەرتاسەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button