جیهان

شەڕی دەستەویەخە گەشتێکی دواخست

شەڕی دەستەویەخەی نێوان دوو سەرنشین فڕۆکەیەکی ناچار بە نیشتنەوەی بەپەلە کرد.

فڕۆکەیەکی کۆمپانیای “جێت2” (Jet2)ی بەریتانی، لە گەشتی ژمارە LS896 لە شاری ئەنتاڵیای تورکیاوە بەرەو مانچستەر لە بەریتانیا، بەهۆی شەڕی دەستەویەخەی نێوان دوو سەرنشینەوە ناچارکرا رێڕەوەکەی بگۆڕێت و نیشتنەوەیەکی بەپەلە لە فڕۆکەخانەی برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ئەنجام بدات.

رووداوەکە لە کاتێکدا دەستیپێکرد دوو سەرنشین بەهۆی “رەفتاری شێتانە و توندوتیژ”ـەوە دۆخێکی نائارامیان لەناو فڕۆکەکەدا دروستکرد.

 بە گوتەی شایەتحاڵان، یەکێک لە سەرنشینەکان قسەی “رەگەزپەرستانە”ی کردووە و دواتر شەڕەکە تەشەنەی سەندووە. سەرەڕای هەوڵی تیمی فڕۆکەوانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام شەڕەکە گەیشتە ئاستی لێدانی یەکتری و دروستبوونی پشێوی لەناو فڕۆکەکەدا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button