رۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
حەلبوسی: دادگای فیدراڵی ڕێز لە دەستوور ناگرێ

دوای ئەوەی دادگاكە بە بڕیارێك لە پۆستەکەی دووری خستووەتەوە، لەمبارەیەوە دەڵێ بڕیارەكە جێی سەرسڕمانە و دادگای فیدراڵیی بەم جۆرە بڕیارانە، رێز لە دەستوور ناگرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وەڵامی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقی دایەوە و گوتی: دەڵێ بڕیارەكە جێی سەرسڕمانە و دادگای فیدراڵیی بەم جۆرە بڕیارانە، رێز لە دەستوور ناگرێت.
ئاماژەشی بەوە داوە: “نازانین ئەم جۆرە بڕیارانەی دادگای فیدراڵی لە کوێوە دێن، ئێمە رێوشوێنی یاسایی بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکان دەگرینەبەر.”
گوتیشی: کەسانێک هەن هەوڵی پارچە پارچەکردنی پێکهاتە سیاسی و كۆمەڵایەتییەکانی عێراق دەدەن.
Facebook Comments Box