تۆمەتباری سەرەکی هێرشکردنە سه‌ر گه‌نجه كورده‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی هێرشکردنە سه‌ر گه‌نجه‌كه كورده‌كه‌ی كه‌ركوكی ده‌ستگیر كرد و پۆلیس ده‌ڵێت: گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشه‌كه به‌شداربون به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆشه‌ممه، پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سێكه‌وه له نزیك بینای پارێزگا هێرشكرایه سه‌ر هاوڵاتییه‌ك، له‌سه‌ر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك، لیژنه‌یه‌كی باڵای لێكۆڵینه‌وه له ئه‌فسه‌رانی شاره‌زا پێكهێنرا لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد و زانیاری ورد كۆكرایه‌وه.
ده‌شڵێت: دوای هه‌وڵێكی زۆر تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ڕوداوی ده‌ستدرێژیكردنه‌كه ده‌ستگیركرا، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانی دیكه‌ش ده‌ستنیشانكران.
پۆلیسی كه‌ركوك راگه‌یاندوه: به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیانی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه گه‌ڕان به‌رده‌وامه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌درێت بۆئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له ڕوداوه‌كه‌دا هه‌بوه ده‌ستگیربكرێن.
هه‌روه‌ك جه‌ختیكردۆته‌وه: هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی چاندنی ناته‌بایی له نێوان پێكهاته جیاجیاكانی پارێزگای كه‌ركوك بدات هێزه‌كانیان قبوڵ ناكه‌ن، هه‌ركه‌سێك بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بێت زیان به شكۆمه‌ندی ده‌وڵه‌ت بگه‌یه‌نێت، به مشتێكی ئاسنین روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه.