جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئیسرائیل مەلەفە نهێنییەکانی بەشار ئەسەد بۆ وڵاتەکەی دەگوازێتەوە

ڕۆژنامەنووسێکی دیاری سووریا: ئیسرائیل بەڵگەنامەکانی سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی گواستەوە وڵاتەکەی.

جەمیل ئەلحەسەن، ڕۆژنامەنووسی سەر بە بەرەی تەحریرولشام لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی فەیسبووک ڕایگەیاند، “تا هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشق، ئیسڕائیل هەموو بەڵگەنامە نووسراو و دیجیتاڵییە ئەمنیی، هەواڵگریی، سیاسی و سەربازی دەیان ساڵەی حكومڕانی سووریای گواستەوە وڵاتەکەی خۆی”.

ڕۆژی 08-12-2024، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا و كەوتنی حكومەتەكەی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند، ئەوەی جێی سەرنج بوو چەندین بەڵگەنامەی ئەمنیی، هەواڵگریی، سیاسی و سەربازیی 53 ساڵی حكومڕانی بنەماڵەی ئەسەد نەدۆزرایەوە و شوێن بزربوو.

دوای ڕووخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل بۆردوومانی چڕی بۆ سەر ناوچەكانی باشووری دیمەشق دەستپێكردووە و پتر لە 300 هێرشی ئەنجامداوە، كە بەگوێرەی زانیارییەكان ئیسرائیل زیاتر جبەخانەكانی سوپای سووریا بەئامانج دەگرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button