ئینفۆگرافیککوردستانگرنگهەواڵ
مەسرور بارزانی پێشوازی لە وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/16، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له هانۆ پێڤكور، وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا، پەرەپێدانی پهيوهندیی دوولایەنە، به‌تايبه‌تى له بواری ئه‌منى و بهرگريدا تاوتوێ کرا .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی و هاریکاریی ئيستۆنيای بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش کرد .
وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، جەخت لە گرنگیی پاراستنیی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە هێرشی تێکدەرانەی سەر ژێرخانی ئابووریی و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
Facebook Comments Box