وتار

بۆ ڕەیان کلدانی!

حیزبەکانی هەرێمی کوردستان (جگە لە پارتی) لەژێر ئاڵای عێراق لە تەک ڕەیان کلدانی کۆبوونەوە!

-ڕەیان کلدانی خاوەنی تەنها سێ کورسیە لە پەرلەمانی عێراق

-لە 18ـی تەمموزی 2019، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای خستە سەری، بە تۆمەتی: پێشێلکاری مافی مرۆڤ، دەستبەسەرداگرتنی زەوی و زار، ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان، گەندەڵی و دزی، بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک کە گوێی کەسێک دەبڕێت.

-سکاڵای لە دادگای فیدراڵی لە دژی کۆتاکان تۆمار کرد، یاسای هەڵبژاردنی لە هەرێمی کوردستان گۆڕی و وتی: “سەرکەوتین بەسەر هەژموونی هەولێر”

-لە ئایاری 2023 لە کەناڵی العهد، وتی پێشمەرگە میلیشیایە و دەبێت هەڵبوەشێندرێتەوە!

-لە ساڵی 2017 کاتێک پێشمەرگە چەند ناوچەیەکی لەژێر دەستی داعـ.ـش ڕزگارکرد، بە پێشمەرگەی دەوت داگیرکەر.

-سوکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکات و دەڵێت: “لە عێراقدا تەنها یەک ئاڵا هەیە کە دەبێت هەمووان کڕنۆشی بۆ ببەن، ئەویش ئاڵای عێراقە. هەر ئاڵایەکی تر کە لە دامودەزگاکاندا بەرز بکرێتەوە، نایاسایی”

-دژی ناردنی مووچە و بودجەیە بۆ هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2023 لە گەرمە جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەیگوت، نابێت لەسەدا 7 زیاتر بۆ هەرێم بنێردرێت. ئەمەش لەکاتێکدایە دانیشتوانی هەرێم سەدا 14ـی عێراق پێکدەهێنن.

-مادەی 140 بە “کۆتایی هاتوو” ناو دەبات و دەڵێت، کەرکوک قودسی کوردستان نییە، بەڵکو شارێکی عێراقییە.

-سوکایەتی بە یەکێتییەکان دەکات و دەڵێت، “من هاوسەرۆکی یەکێتیم”

-بەردەوام پشتیوانی ئێران دەکات و لە لێدوانێک دەڵێت: “ئەگەر ئێران و چەکەکانی ئێران نەبوایە، مەسیحییەکان لە عێراقدا لەناو دەچوون و کەنیسەکان دەسووتان.”

کلدانی کارەکتەرێکی سیاسییە کە لە ناوچە مەسیحییەکاندا پێگەیەکی جەماوەریی بەهێزی نییە (زۆربەی کەنیسەکان دژی ئەون)، بەڵام هێزەکەی لەوەدایە کە، خاوەنی لیوای ٥٠ی حـ.ـەشدی شەعـ.ـبییە (کەتیبەکانی بابلیۆن). لەلایەن گرووپە شیعییە توندڕەوەکانەوە پشتگیری دەکرێت بۆ ئەوەی وەک “دەنگی مەسیحی” دژی کورد بەکاربهێنرێت.

بۆ حیزبە کوردیەکان لەلای کۆدەبنەوە؟

محەمەد ڕەفیق کوردی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button