جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

کەنەدا سزای بەسەر چەند کەسایەتییەکی ئێران سەپاند

بە شێوەیەکی فەرمی کەنەدا سزای نوێی بەسەر حەوت کەسایەتی باڵا و کاریگەریی ئێراندا سەپاند. ئەم بڕیارە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کەنەداوە وەک وەڵامێک بۆ تێکدانی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران ڕاگەیێنرا.

 بەپێی ڕاگەیێنراوێکی فەرمی حکومەتی کەنەدا، هۆکاری سەرەکیی سزاکان سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، تێوەگلانی ئەم کەسانە لە هەوڵەکانی چاودێریکردن، هەڕەشەکردن و بێدەنگ کردنی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئەوروپا و ئەمریکایە، هاوکات ڕۆڵی هەندێک لەم کەسانە لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای سەربازی و درۆن کە لە ململانێ نێودەوڵەتییەکاندا بەکاردێن و بەکارهێنانی گرووپی نایاسایی بۆ ئەنجامدانی چالاکیی سیخوڕی لە دژی ئێرانیانی نیشتەجێی کەنەدا.

 وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند، ئەم بڕیار و سزایانە تەنیا ناوی سەر کاغەز نین، بەڵکو پێکدێت لە بلۆککردنی سەرمایە و هەموو ئەو دارایی و هەژمارە بانکییانەی کە ئەم کەسانە لە کەنەدا هەیانە و دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

هاوکات هیچ هاووڵاتییەکی کەنەدی یان کۆمپانیایەکی ئەو وڵاتە بۆی نییە مامەڵەی دارایی یان بازرگانی لەگەڵ ئەم کەسانەدا بکات. ئەم حەوت کەسە بە هیچ شێوەیەک بۆیان نییە سەردانی خاکی کەنەدا بکەن و ڤیزایان پێنادرێت.

 بەم هەنگاوە نوێیە، ژمارەی ئەو کەس و دامەزراوە ئێرانییانەی لەژێر سزای کەنەدان گەیشتە نزیکەی 480 کەس و کۆمپانیا، ئەمەش نیشانەی بەردەوامیی گرژییەکانی نێوان تاران و ئۆتاوایە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button