
وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردووە، پێویستە بە زووترین کات دەست بە خۆتۆمارکردن بکەن و لە رۆژی ٢٠ـی ١ـی ٢٠٢٦ بەدواوە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
ئەمڕۆ ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی و ئابووری وتی، ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردووە، پێویستە بە زووترین کات دەست بکەن بە پڕۆسەی خۆ تۆمارکردن، بە پێچەوانەوە لە رۆژی ٢٠ـی ١ـی ٢٠٢٦ بەدواوە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
وتیشی، ئەو مووچەخۆرانەی کە خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمارکردووە و ئاگادارکراون کە کارتەکانیان وەربگرنەوە، بەڵام تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە، پێویستە سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە لە رێگەی کورتەنامەی هەژماری من ئاماژەی پێدراوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، بە پێچەوانەوە ناتوانن لە دوای ٢٠ـی ١ـی ٢٠٢٦، مووچەکانیان وەربگرن



