هەواڵ

کورد پۆستێکی گرنگی لە بەغدا لەدەست دا 

کورد پۆستی سوپاسالاری عێراقی لەدەست دا و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییش دەڵێت، ئەم هەنگاوە دەستبردنە بۆ ئیستحقاقی کورد و لێدان و کەم کردنەوەی پێگەی کوردە.
سوپاسالاری عێراق یەکێکە لە پۆستە گرنگەکانی حکومەتی عێراق، لەدوای ساڵی 2004 ەوە سوپاسالاری عێراق لای کورد بوو، پۆستەکە لای بابەکر زێباری بوو تا 2015 ئەوکات خانەنشین بوو، واتە 11 ساڵ لەدەست کورد بوو.

  • دوای خانەنشینبوونی بابەکر زێباری، عوسمان غانمی کە جێگری بوو و شیعە بوو چوویە شوێنی تا ساڵی 2020، ئەوکات غانمی بووە وەزیری ناوخۆ، ئینجا عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا کە بەهەمانشێوە شیعەیە بووە سوپاسالار بەوەکالەت.
    ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەک ڕایگەیاند: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان و بێ گەڕانەوە بۆ کورد، عەبدولئەمیر یارەڵڵا وەک سوپاسالار جێگیرکرا، تاوەکوو بە شێوەیەکی یاسایی و هەمیشەیی لە کارەکانی بەردەوام بێت. ئەمەش ناڕەزایەتیی کورد و بەشێک لە سوننەی لێ کەوتەوە.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئەم هەنگاوە بەبێ ڕەزامەندی کورد نایاساییە و سەرەتایەکی زۆر خراپە.

  • دەشڵێت، دەستبردن بۆ ئیستحقاقی کورد، لێدان و کەم کردنەوەی پێگەی کوردە، ئەمە وەک بابەتێکی کەسی سەیر ناکەین، نزیکەی حەوت پۆست هەیە کە هاوشێوەی وەزیرن بەڵام هیچیان لای کورد نین و جێگرەکانیشیان کورد نین، بۆیە چیتر ئەمە قبوڵ ناکەین، پێویستە ئەم پرسە بە ڕێککەوتنی سیاسی چارەسەر بکرێت و پشکی کورد لەو دامەزراوانەدا جێگیر بکرێت. بەشێکی سوننەش ناڕازی بوون و دانیشتنی پەرلەمانیان بایکۆت کرد. هاوپەیمانیی عەزم کە موسەننا سامەڕایی سەرۆکیەتی، لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکی پەرلەمانی بە تێکدانی هاوسەنگییەکان تۆمەتبار کرد، سەرۆکی پەرلەمان هەیبەت حەلبووسییە، سوننەیە بەڵام دژی یەکترن.
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button