جیهانهەواڵ

لە یارییەک سێ کەس کوژران

لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکی هۆکیی لە ویلایەتی رۆد ئایلەندی ئەمریکا تەقە کرا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

رۆژی دووشەممە، 16ـی شوباتی 2026، بەرپرسانی پۆلیسی شاری پاوتاکێت رایانگەیاند، رووداوەکە لەنێو هۆڵی (دێنس ئێم لینچ) روویداوە. 

ینا گۆنساڵڤێس، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە بە رۆژنامەڤانانی گوت: “تەقەکەرەکە بۆ بینینی یاریی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی چووەتە هۆڵەکە، دوای تەقەکردنەکە، کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە”.

بەگوتەی پۆلیس، پێش ئەوەی تەقەکەرەکە خۆی بکوژێت، کەسێک لەناو هۆڵەکەدا دەستبەجێ هەوڵیداوە کۆنترۆڵی بکات، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی رێگری لە کوشتنی خەڵکی زیاتر بکرێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پاوتاکێت ئاماژەی بەوە کرد، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەری دەخەن کە رووداوەکە “بە مەبەست بووە” و پێدەچێت بەهۆی “کێشەی خێزانییەوە” بووبێت. پۆلیس ناسنامەی تەقەکەرەکەی ئاشکرا کرد کە ناوی (رۆبێرت دۆرگان)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1969ـە.

بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، لە کاتی تەقەکردنەکەدا یاریزانەکان بۆ پاراستنی گیانیان خۆیان حەشار دەدەن و هاندەرانیش بە ترسەوە کورسییەکانیان بەجێدەهێڵن. 

دۆن گریبین، سەرۆکی شارەوانیی پاوتاکێت لەبارەی رووداوەکە گوتی: “ئەمە زۆر تراژیدییە. ئەمانە منداڵی ناوەندی و ئامادەیین، خەریکی یاری بوون و خێزانەکانیان تەماشایان دەکردن، کاتێکی خۆش بوو، بەڵام گۆڕا بۆ ئەم کارەساتە”.

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە دوو مانگ لەمەوبەر، هەر لە ویلایەتی رۆد ئایلەند و لە زانکۆی (براون)، رووداوێکی دیکەی تەقەکردن روویدا و تێیدا دوو قوتابی کوژران و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.

شاری پاوتاکێت کە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 80 هەزار کەسە، دەکەوێتە باکووری شاری پرۆڤیدێنس و هاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتی ماساچووسیتس.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button