دوو بنەماڵە بە موشەکی کاتیۆشا و هاوەن لێکدەدەن

هەردوو بنەماڵە عیتاب و حاتەم به مووشەکی كاتیۆشا و هاوەنی 60ملم بۆردومانی یه‌كتر ده‌كه‌ن.
لە شارۆچكه‌ی نه‌سڕ، لە پارێزگای زه‌یقار ماوەی دوو هەفتەیە رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی له نێوان هه‌ردوو بنەماڵە عەرەبی عیتاب و حاته‌م، به‌رده‌وامه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانیوه شه‌ڕه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌ڵكو شەڕەکە گه‌یشتووه‌ته به‌كار هێنانی چەکی قورس و به مووشەکی كاتیۆشا و هاوەنی 60ملم بۆردومانی یه‌كتر ده‌كه‌ن.
عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق، چەند جارێک بە یاوەری ژمارەیەک سەرکردەی باڵای ئەمنی، سەردانی پارێزگاکەی کردووە، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه چارەسەرێک بۆ کێشەی نێوان هەردوو بنەماڵەی عیتاب و حاتم بدۆزرێته‌وه و كۆتایی به‌شه‌ڕه‌كه بهێندرێت.
هەروەها به‌هۆی هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌ی هۆزه‌كانه‌وه تا ئێستا سه‌رچاوه ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كان، هیچ ئامارێكی كوژراو و بریندارانیان رانهگیاندووه.