رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

“رێکخراوی مۆساد عەلی کوڕی ئەبی تالیبیان تیرۆرکردووە”

خەزعەلی، لە کۆڕێکی تایبەت بە “بیری مەهداوی” سەبارەت بە ئیمام عەلی قسە دەکات و دەڵێ
رێکخراوی مۆساد عەلی کوڕی ئەبی تالیبیان تیرۆرکردووە.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق دەڵێت: موسادی ئیسرائیل ئەو دەستەیە کە لە پشت کوشتنی خەلیفە عەلی بن ئەبی تالیبەوەیە و عەبدولڕەحمان بن مەلجیمی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکە ڕاسپاردبوو.

ئەم وتانەی خەزعەلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا شەپۆلێکی گاڵتە ئامێزی بەدوای خۆیدا هێناوە و سەدان تێچێنی گاڵتە ئامێز بۆ قسەکانی ناوبراو نوسراوە و بە قسەیەکی گاڵتەجارانەی ناو دەبەن.

پێشتریش لە گوتارێکدا ئەمینداری گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق، باسی سەدام حوسێن، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراقی کرد و لەبارەی رەچەڵەکییەوە وتی؛ پشکنینی (DNA) بۆ سەدام حوسێن کراوە و دەرکەوتووە بنەچەی بۆ هیندستان دەگەڕێتەوە و هیندییە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button