رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

“تێپەڕاندنی بودجە بەبێ پارتی دەبێتە هۆی درز لە پرۆسەی سیاسیدا”

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پێی وایە تێپەڕاندنی بودجە بەبێ رێککەوتن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان درزێک لە پرۆسەی سیاسی دروست دەکات.

سەلام ئەلزوبەیدی، گوتەبێژی هاوپەیمانی نەسڕ،  پشتڕاستی کردەوە: هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پێی وایە تێپەڕاندنی بودجە بەبێ رێککەوتن لەگەڵ برایانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێت درزێک لە پرۆسەی سیاسی و رێککەوتنی سیاسی دروست بکات.

گوتیشی:” کۆبوونەوەکان بە چڕی بەردەوام دەبن بە ئامانجی رێککەوتن و تێپەڕاندنی بودجە بە زووترین کات، و کەشێکی ئەرێنی هەیە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button