کوردستانگرنگ

گەنجێك لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل تەورات و ئینجیل دەسووتێنێ

ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سوید (TT) ئاماژەی بەوە داوە، پۆلیسی سوید مۆڵەتی بە گەنجێكی تەمەن 30 ساڵە داوە كە داوای سووتاندنی تەورات و ئینجیلی كردبوو.

وابڕیارە ئەمڕۆ ١٥/٧/٢٠٢٣ كاتژمێر 13:00 بە كاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ستۆكهۆڵم گەنجێک هەڵبستێك بە سووتاندنی كتێبەکانی یەورات و ئینجیل كە باسی لێوە دەكرێت.

لەوبارەیەوە سەرۆكی فیدراسیۆنی ئیسلامیی لە سوید سەركۆنەی ئەو كارە ئیستفزازییەی كرد و راگەیاند: نابێت رێگە بە سووتاندنی هیچ كتێبێكی پیرۆز بدرێت، گوتیشی ئێمە دژی سووتاندن و لەناوبردنی هەر كتێبی پیرۆزین، وەك فیدراسیۆنی ئیسلامیی لە سوید، پێنج مانگ لەمەوبەر لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی سوید، ئولف كریستێرسۆن كۆبووینەوە و داوامان كرد رێگریی لە سووتاندنی كتێبە پیرۆزەكان بكرێت .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button