جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

سودانی هەڕەشە لە سوید دەکات

حکومەتی عێراق بۆ سوێد: رێگە بە سووتاندنی قورئان بدەنەوە، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان لەگەڵتاندا دەپچڕێنین.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 20-7-2023) سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد بە بەشداریی، وەزیری دەرەوە و ناوخۆی عێراق، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، جێگری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و سەرۆکئەرکانی سوپا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان. 

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا سەرکۆنەی رووداوی سووتاندنی باڵیۆزخانەکە کراوە و بە پێشێلکارییەکی ئەمنی هەژمارکراوە، کە دەبێت دەستبەجێ چارەسەربکرێت و کەمتەرخەمانیش لە بەرپرسان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

لە کۆبوونەوە نائاساییەکەدا بڕیاردراوە “ئەوانەی بوونەتە هۆی سووتاندنی باڵیۆزانەکە و دەستبەسەرکراون، رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە، هەروەها کەمتەرخەمان لە بەرپرسانی ئەمنی رووبەڕووی لێکۆڵینەوە بکرێنەوە و رێکاری یاسایی لەدژیان بگیرێتەبەر”، حکومەتی عێراق دووپاتی کردەوە “پابەندە بە پاراستنی هەموو نێردە دیپلۆماسییەکان و بەرپەرچدانەوەی هەموو هێرشێک کە بەئامانجیان بکات.
 
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button