کوردستانگرنگهەواڵ

لیژنەی تاپۆکردنی خانوو تا درانگی شەو دەوامدەکەن


لیژنەی ” بەناوکردنی خانووە زێدەڕۆکان” بە بڕیاری پارێزگاری هەولێر تا درەنگانی شەو لە کارەکردن بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێککەوتی (٤ی ئەلوولی ٢٠٢٢) ئومید خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بۆ ڕایکردنی کاری ئەو هاوڵاتیانەی بۆ مەبەستی تاپۆکردنی ئەو خانووە زێدەڕۆیانەی سەردانی پارێزگای هەولێر دەکەن. ئەو لێژنەیە بۆ خێرا ڕایکردنی مامەڵەی تاپۆکردنی، تا درەنگانی شەو لە کارکردن بەردەوام دەبن.
دوا وادەی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان ( ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) بە کۆتادێت. واتە دوای پێنج ڕۆژیتر دواین مۆڵەتی تاپۆکردن دەبێت، هاووڵاتیەکی زۆر سەردانی پارێزگای هەولێر دەکەن. فشارێکی زۆر لەسەر هاووڵاتیان و لیژنەی تاپۆکردن بۆتەوە .
ئەوەش وایکردووە مامەڵەی هاووڵاتیان فشارێکی زۆری بکەوێتە سەر و کاتێکی کەمیشیان لەبەردەمدا بمێنێتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دوای ئەوەی سەردانی لێژنەی ناوبراویکرد. بڕیاریدا لێژنەی ” بەناوکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان” جگە لە دەوامی ئاسایی ڕۆژانەیان، تا درەنگانی شەو مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایبکەن.
هەروەها پارێزگاری هەولێر: داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان پەلە بکەن و سەردانی ئەو لیژنەیە بکەن، بەر لە تەواوبوونی وادەی یاسایی.


جێگەی ئاماژەیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری تاپۆکردنی ئەو خانووانەی داوە کە لەسەر زەوی زێدەڕۆ بنیادنراون. ئەوەش دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان هەمواری یاساکەی کردەوە.

ئ /

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button