وتار

چۆن ئەی تی ئێم پارەی تێدا نامێنێت؟

هانا چۆمانی

قەینا خەڵک نازانێت زۆر ئاساییە، بەس رۆژنامەڤان بۆ نازانێت هۆکاری لەکارکەوتنی ئەی تی ئێم چیە؟

ئەی تی ئێم سندوقە ئەو پەری با ۱٠٠ ملیۆنی تێدابێت، دیناری عێراقیش لەبەر ئەوەی رسوایە و گەورەیە هەر ئەوەندە دەگرێت، دەکاتە موچەی ۱۲٠ فەرمانبەر ئێ هەڵبەت هەزار کەس بچێت بەش ناکات و پارەی تێدانامێنێت

هیوادارم حکومەت خولێک بۆ ئەو رۆژنامەڤانانە بکاتە، ئەوانەی لەژیانیاندا ئەی تی ئێم و کارتیان بەکارنەهێناوە، بەڵکو سیستەمەکە فێربن و هەندەک ئیشی رۆژنامەڤانی بکەن و چیدیکە بەناو نەکەون

بۆ نمونە لە ۲۷ مانگی نیسانی ئەمساڵ لە رۆژی پادشای هۆڵەندا کە پشوو بوو، کەل وپەل و خواردن و خواردنەوە داشکاندنی بۆ کرابوو، زۆربەی فرۆشیارەکان بەکاش پارەیان وەردەگرت، چونکە لەسەرشەقام شتەکان دەفرۆشران، بۆیە هەرچی ئەی تی ئێم بوو پارەی تێدا نەمابوو

ئەی تی ئێم زۆر گرنگ نیە بەڵکو حکومەت دەبێت بە زووترین کات لە مارکێت، سوپەر و مینی مارکێت، مۆڵ، دووکانە قەرەباڵغەکان و رێستۆرانتەکان ئامێری(پۆس POs point sale یان CCM -credit card machine) دابنیت تا خەڵک بەکارتەکانیان شت بکڕن بازاڕ بکەن، هەموو رانەکات بۆ ۲٥ هەزاری و شەدە پارەی دڕاوی عێراقی

وێنەکە ئامێری پۆس و سی سی ئێم بۆ پارەدان لەگەڵ دروستکردنی قەڵەباڵغی بۆ پارەی کاغەزی عێراقی دوو مەتر و نیوی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button