هەواڵ

نزار ئامێدی گوناحە

  • مانگێکە میدیاکانی پارتی بە چاوپێکەوتن و لێدوان وەرگرتن هەر خەریکی بارزکردن و پیاهەڵدان و ناردنی مەسجن بۆ لایەنە عێراقییەکان کە ئەمە بەربژێرەکەی ئێمەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لێدوان و راپۆرت و چاوپێکەوتن، لانیکەم هیچیان نەبووبێت هەموو رۆژێک لێدوانێک یان چاوپێکەوتنێکی فوئاد حوسێنیان هەبووە… بڕۆن سەیرکەن و ببینن بزانن لەم مانگەی رابردوودا بەتانیا رووداو چەند فۆکەسی لەسەر فوئاد حوسێنە؟ هەر بە کوردی نا، پەیامەکانی دەکەنە عەرەبی و بەزمانی عەرەبیش بڵاوی دەکەنەوە.
  • هەر لە مانگی رابردوودا، میدیاکانی پارتی و بەدیاریکراوی رووداو، نزیکەی 10 کاری میدیایی لەسەر “نزار ئامێدی” بەربژێری ئێستای یەکێتی کردووە و بڵاویشی کردووەتەوە، لێدوانی لێوەرگرتووە و حسابی بۆ پەیام و ووشەکانی کردووە.
  • بەڕێز نزار ئامێدی، فۆتۆی هەندێ لەو سەردان و دانیشتنانەی لە فەیسبوکەکەی خۆی بڵاو کردووەتەوە، دوای بەربژێربوونی، میدیاکەی یەکێتی فۆتۆکانی بە فۆتۆشۆپ سەوز کردووە و هەندێکی لێ بڵاو کردووەتەوە، ئێ چیتر؟ هیچ!
  • کوا لێدوان و چاوپێکەوتن و ڤیدیۆی پرۆفایل و دۆکیومێنتارییەک لەسەر رابردووی ژیانی؟ نییە! چۆن بزانین پەیام و بەرنامە و ئەجێندای کارکردنی چییە و لەکوێ بۆی بگەڕێین؟ دەستناکەوێت! ئەی میدیا ئیشی چییە؟ ئەی پارە بۆ میدیا خەرج دەکرێت کوا جێگرتنەکەی؟ کوا بەرهەم و ئامانج و ئەنجام؟ نییە!
  • بەڵکو خوابکات دوای ئەم پۆستەم، عاقڵێک بیری بکەوێتەوەو مقابەلەیەکی بکەن!
  • بەرەحمەتبێت خوالێخۆشبوو مام جەلال، هەموو رۆژێک لەگەڵ نانی بەیانیی دەبوو بزانێ کوردستانی نوێ چی بڵاو کردووەتەوە، هاوپیشەکانم دەگێڕنەوە کە بە وردی سەیری گەلی کوردستان و خاک و کوردساتی کردووە و رەخنەی توندی لێگرتوون و بەرهەمی رەخنەکەشی ئەو بەرەوپێچوونە گەورانە بوو کە میدیای کوردی بەخۆیەوە بینیی، بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنەکەی ئێستای یەکێتی کە بەدەست خەڵکی لێنەزانەوەیە و هەر لەزمانی عیلمەکە نازانێت، ئەوەندەیتر خراپ و لاکوتی نەکەن، بینەرێکی کتومت وەک مام جەلال، یان داهێنەرێکی مەزنی وەک هێرۆخانی گەرەکە!

بەهرۆز فەرەیدون

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button