وتار
ئەگەر سەرۆک کۆماری ئێران دوومانگ لە کارەکەی دورکەوێتەوە چی ڕوودەدات؟
دکتۆر هەردی مەهدئ
بە پێی مادەی ١٣١ی دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ئەگەری مەرگی سەرۆک کۆمار یان دوورخستنەوەی، نەخۆشکەوتنی و بۆ ماوەی دوو مانگ زیاتر لە کارەکەی دوور بێت، یاریدەدەری یەکەمی سەرکۆمار کارووباری وڵات بەڕێوەدەبات، بە مەرجێک لە ماوەی لایەنی زۆر ٥٠ ڕۆژدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار ئەنجام بدرێت و سەرۆکی نوێ هەڵبژێردرێتەوە.
گەر یاریدەدەری یەکەمیش مرد، ئەوا ڕێبەری شۆڕش خۆی کەسێک دادەنێت تا هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ.
سەرکۆماری ئێران، لە هەرەمی دەسەڵاتی جێبەجێکردندا پلەی دووەمە و ڕێبەر دەسەڵاتی یەکەم و ڕەهای هەیە، سەرکۆمار چوارساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێت.
Facebook Comments Box