كێ به‌رپرسیاره له ئالۆزیه‌كانی عێراق؟
محەممەد وانی
ئایا عێراق له دۆخی نوقمبوونی له كێشمهكێشهكان ده‌مێنێته‌وه؟ تاهه‌تایه بۆ چوونه نێو گفتوگۆ نیشتیمانی و ئاینییه‌كان یاخود سیاسیه ههڵوهسراوهكانی نێوان زه‌وی و ئاسمان ( لا یطول بلح الشام و لا عنب الیمن)؟ ناتوانین هه‌ڵوێستی ونی ئه‌مریكا شیبكهیهنهوه له بارودۆخه سیاسیه كێشمهكێشهكان له عێراق، ئێمه له ئیداره‌ی ئه‌مریكا هیچ وه‌ڵامێكی ڕوون و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان نه‌بینیوه له ئێستادا. ئایا ڕه‌وایه وڵات بچێته نێو قه‌یرانی حوكمڕانی خنكێنه‌ر و خۆپێشاندانه خوێناوییه‌كان و له‌كاركه‌وتنی دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه‌كانی وڵات؟ ئه‌مریكا هیچ ڕۆڵێك نیشاننادات؟ ئایا واشنتۆن ده‌ستی له عێراق هه‌ڵگرتوه و جێیهێشتوه چیتر له لیستیی ئه‌وله‌ویاته ستراتیژیهتهكانیی نییه؟ ئایا عێڕاق كه‌وتۆته ده‌ستی میلیشیا ئێرانییه‌كان و هه‌ره‌شه‌كانیان؟ ئایا ڕه‌وایه هه‌ڵبژاردن ڕێكبخرێت و كوتله سیاسیه‌كان و هاوپه‌یمانی سیانی و شه‌شی نێوانیان درووست ببێت دواتر چاودێری پاشه‌كشه و كوده‌تای سیاسی بین، بێ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكی ئاگادار بێت و دوور بێت له چاوی ئه‌وان و له ده‌ره‌وه‌ی توانا و پلانه سترلااتیژیهتهكانیان بێت؟ ئایا ڕاسته واشنتۆن ده‌ستی هه‌ڵگرتبێت له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵات به نه‌وت له ناوچه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی كه خوێنی هه‌زاران ئه‌فسه‌ری سه‌رفكردووه بۆ رووخانی سیسته‌می سیاسی و داگیركردنی، دواتر هه‌موو ئه‌وانه بخاته ده‌ست دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كه‌ی ئێران؟
بێگومان ئه‌مه ڕه‌وا نییه و ناچێته مێشكی هیچ كه‌سێكه‌وه كه هه‌رچه‌نده گه‌مژه بێت. ئه‌سته‌مه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ده‌ست بدات له هه‌ر كوێیه‌ك بێت، نه‌وه‌ك ته‌نها له عێراق، ته‌نها ئه‌گه‌ر پلانه‌كانی گۆریبێت بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی له چوارچێوه‌ی ستراتیژیه‌ته كاراكانی، وه‌ك بڵێیت له‌گه‌ڵ ئێران یه‌كیانگرتوه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاژاوه له ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات له چوارچێوه‌یه‌كی رێكخراوه له نێوانیان. ڕه‌وتی سه‌دریش هه‌وڵ ده‌دات بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی هه‌یه جگه له یارییه‌كی سیاسی له چوارچێوه‌ی نمایشێكی یاری سیاسی له ناوچه‌كه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ.
دواتر چی؟ عێراق به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت؟ مقتدا سه‌در داوای جێبه‌جێكردنی دوو مه‌رج ده‌كات كه ئه‌سته‌مه جێبه‌جێبكرێن ئه‌وانیش: یەکەم ” نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی دوای ئه‌وه‌ی بووه به دیارده‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی و ڕه‌گی داكوتاوه.دووەم ” ده‌ركردنی عێراق له ژێر ده‌ستی ئێران دوای ئه‌وه‌ی پێی داكوتاوه له قوڵایی عێراق و میلیشیا و حزبی سیاسی دروستكردووه” ئه‌م دوو مه‌رجه له ڕاستیدا پێویستی به شۆرشی جه‌ماوه‌ری هه‌یه به پاڵپشتی هێز یاخود كودوتای سه‌ربازی و ئه‌فسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی هه‌ڵسان به هه‌ڵگیرسانی شۆرشی 14ی یۆلیۆی ساڵی ١٩٥٨ به سه‌ركردایه‌تی عبدالكریم قاسم. نه‌وه‌ك له ڕێگای په‌رله‌مانێكی گه‌نده‌ڵ و دادگا و ده‌ستوری له‌كاركه‌وتوو! ئه‌گه‌ر سه‌در گومان بكات كه ده‌توانێت بگات به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له ڕێگای ئه‌و دامه‌زراوانه ئه‌وه خه‌یاڵپڵاوییه، به‌رده‌وام له بازنه‌یه‌كی به‌تاڵ ده‌سورێته‌وه و ناگات به هیچ، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی دووباره ده‌بێته‌وه بۆ كوتله سیاسه‌كان “هه‌ڵوێستی ئازایانه له پێناو چاككردنه‌وه و رزگاركردنی وڵات” ئه‌مانه ته‌نها وته‌ی بانگه‌شه‌ن نه قه‌ڵه‌و ده‌بیت نه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بیت به برسیه‌تی!
بۆیه، ئایا عێراق هه‌ر له‌م دۆخه نوقمبووه‌ی له كێشه و قه‌یرانه‌كان ده‌مێنێته‌وه تا كۆتایی، به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بۆ چوونه نێو هه‌ر گفتوگۆیه‌كی نیشتیمانی یان ئاینی یاخود سیاسیه ههڵوهسراوهكانی نێوان زه‌وی و ئاسمان ( لا یطول بلح الشام و لا عنب الیمن)؟ هه‌ر بژارده‌یه‌ك ئه‌وه‌ی تر ده‌شكێنێت یه‌ك به‌دوای یه‌ك له به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كان و سوربوونیان له‌سه‌ر چاككردنی بارودۆخه‌كه، هه‌ر یه‌كێكیان سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی و ئه‌وه‌ی تر ڕه‌تده‌كاته‌وه، هیچ یه‌كێكیان سازش به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی تر ناكات.
مسته‌فا كازمی، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هه‌موو تواناكانی بخاته گه‌ڕ بۆ لهیەك نزیككردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان، له‌كاتێك تۆمه‌تباره به شكستخواردوویی، تۆمه‌تباره به پاڵپشتیكردنی خۆپێشانده‌ران. وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێك له چوارچێوه‌ی ههماههنگكاران له‌باره‌یه‌وه وتویه‌تی “ئایا تا ئێستا له ناو ئێوه‌دا كیسێك هه‌یه چاوه‌رێ بێت خێرێك له كازمی ببینێت”؟
عێراقییه‌كان جگه له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان خستبویه‌ڕوو كه سه‌رۆكی هه‌رێكی كوردستان نێچیرڤان بارزانی نوینه‌رایه‌تی ده‌كات كه به‌شداربوو له چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه زانراوە کە دەستپێشخەر و هەڵگری دەستپێشخەرییەکە لای هەموو لایەنەکان بەسهنگ و قبوڵکردن بەهرەمەندە. سەرەڕای ناكۆكییە سیاسییە درێژخایەنەكانی نێوان مەسعود بارزانی و نوری مالیكی بەرپرسی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەركی نیشتمانی و مرۆیی خۆی بەجێ هێنا و دەستپێشخەرییەكی خستەڕوو بۆ كۆتایی هێنان بە ئاژاوەی ئەو وڵاتە. ناكرێت توانا دیبلۆماسییه‌كانی نێچیرڤان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی كێشمه‌كێشه ناوه‌خۆییه‌كانی كورد و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له سه‌ر ئاستی وڵاتان له نێوان توركیا و ئیمارات و توركیا و فه‌ره‌نسا له‌بەرچاو نه‌گرین، من دڵنیام كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی ئه‌گه‌ر وهڵامدانهوهیكی ساده‌ش هه‌بێت له لایه‌ن سه‌ركرده دژیهكهكان