
ڕاگەیەنراوێک لە بارەگای بارزانییەوە:
ڕۆژی یەکشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە سیاسەتمەدار و کەسایەتیی کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق دکتۆر بەرهەم ساڵح کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرد و هەروەها تاوتوێی بابەتە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
Facebook Comments Box