وتار

چەند کەسێکی یاخی لە هەرکییەکان، وەکو دڕۆن بەکاردەهێندرێن

پلانێکی مەترسیدار لەگۆڕێیە؛ هەروەک چۆن دوو هەفتەی بەردەوام، بە زیاتر لە 10 هێرشی دڕۆنی، کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانیان کردە ئامانج. ئەمجارە نیازیان هەیە بەشێک لە هەرکییەکان بەکاربهێنن. هەردوو پاڵاوگەی لاناز و کار، “بتەقێنەوە”.

دەستێکی دەرەکی بە پاڵپشتی چەند لایەنێکی ناوەخۆ، هەوڵی لەناوبردنی ژێرخانی ئابوریی کوردستان دەدەن.

هەموو تاکنیکێک بەکاردەهێنن، بە قسەی و دۆڕن، لەڕێگەی کەناڵ و پەیجەکان، بە سیاسەت و دەسەڵاتداری. چەند ساڵێکە بەربەست لەبەردەم پێشکەوتن و ئاوەدانییەکان دروست دەکەن.

ئەمجارە، ناوی هەرکییەکان ناشرین دەکەن، بەشێکیان بکەنە ئەو چەکە. دەیانەوێت هێرشەکەی کۆرمۆر لەبیری خەڵک ببەنەوە. توڕەی خەڵک بەکاردەهێنن و هەستە توندوتیژیەکان دەبزوێنن.

هەروەک چۆن، کارەبای 24کاتژمێریان بۆ ماوەی 3 رۆژ وەستاند، ئامانجیانە قەیران بۆ ژێرخانی وزە دروست بکەنەوە، زیاتر خەڵک بێ کارەبا بکەن، نەوت و بەنزینیش بوەستێنن.

قسەم لەگەڵ هاوڕێ هەرکییەکانم کردوە، هەمووی دژی ئەو بەکارهێنانەن، کەسیان نایانەوێت ببن بە بەشێک لە گەمەی سیاسی. ئەوان زۆر قوربانیان بۆ ئەم خاکە داوە. نە ئێمە و نە ئەوان، نامانەوێت چی دیکە خوێنی هەرکییەکان بڕژێت.

محەمەد رەفیق کوردی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button