جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئەمەریکا داوایەکی بەپەلە لە عێراق دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە عێراق کرد “بە زووترین کات” پشتبەستن بە سەرچاوە وزەی ئێرانی ڕابگرێت.

لە وەڵامی ئەوەی کە ئایا واشنتن گەیشتووەتە ڕێککەوتنێک بۆ نوێکردنەوەی بەخشینی عێراق لە سزاکانی سەر هاوردەکردنی گازی ئێران، کە سبەی شەممە، 8ـی ئاداری 2025 کۆتایی دێت، تامی بروز، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، “لەم کاتەدا هیچ شتێکمان نییە سەبارەت بە لێخۆشبوون کە 8ـی ئادار کۆتایی دێت”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئێمە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو لێخۆشبوونانەی سزاکانی ئێستا دەکەین، پێوەرێک بۆ یارمەتیدانی ئابووریی و دارایی دابین دەکەن”.

گوتەبێژەکە پێشوازی لە پابەندبوونی محەممەد شەیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق “بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی وزە” کرد، هیوای خواست ئەمەریکا پێشەنگایەتی بکات.

لە ئێستادا عێراق 27 هەزار مێگاوات کارەبا لە ڕێگەی وێستگەکانەوە بەرهەم دەهێنێت، زۆربەیان بە گاز کاردەکەن، بەڵام هەندێکجار توانای بەرهەمهێنانی بۆ 17 هەزار مێگاوات دادەبەزێت.

ئەم بڕە کارەبایە پێداویستییەکانی وڵات دابین ناکات، بەو پێیەی عێراق پێویستی بە زیادکردنی بەرهەمهێنان هەیە تاکوو بگاتە 40 هەزار مێگاوات بۆ ئەوەی دابینکردنی وزە بە درێژایی کاتژمێر مسۆگەر بکات.

بۆ چارە کردنی ئەم قەیرانە، عێراق پەنای بۆ هاوردەکردنی بڕێکی زۆر لە گازی ئێرانی برد، ئەمەش هەڕەشەی سزای ئەمەریکای لێ کەوتەوە.

لەگەڵ گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ دەسەڵات، بەڵێنیدا سیاسەتی “زۆرترین فشار” بەرامبەر ئێران پەیڕەو دەکات. لە ئەنجامدا حکوومەتی عێراق داوای لە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا کردووە ئەو لێخۆشبوونە درێژبکاتەوە، لەلایەن ئیدارەی پێشووەوە پێی دراوە، بەپێی لێدوانەکانی پێشووی سودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “ئەلشرق”.

سودانی لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەدا دەستی خستە سەر پرسی کۆتایی هێنان بە پشتبەستن بە پێداویستییەکانی ئێران و ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەکە پلانی هەیە تا ساڵی 2028 بە تەواوی کۆتایی بە هاوردەکردنی گاز بهێنێت و دەشڵێت: سەربەخۆیی وزەی ڕوون دەبێتەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لە کۆتاییدا پێویستمان بەم ئیستسنایە هەیە بۆ ئەوەی بە درێژایی ئەم ماوەیە بەردەوام بێت. لە هەمان کاتدا دەستمان بە پرۆسەی بەستنەوەی وزە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کردووە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانمان دابین بکەین و ئەمەش بەشێکە لەو چەمکە یەکگرتنە کە لەگەڵ براکانمان بەدوایدا دەگەڕێین.

ئەمە یەکەم لێدوان نییە لەم جۆرە، بەڵکو چەند ڕۆژێک  مارکۆ ڕۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندیی بە محەممەد شەیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کرد، لەوێدا باسیان لە نفوزی ئێران کرد لە ناوچەکەدا، ڕۆبیو داوای لە عێراق کرد “سەربەخۆیی وزە بەدەستبهێنێت”.

ڕەنگە بەیاننامە نوێیەکەی ئەمەریکا بەو مانایە نەبێت کە واشنتن ئەو لێخۆشبوونە نوێ نەکاتەوە کە بە عێراق دراوە، بەڵام ئاماژەیە بۆ زیادبوونی فشارەکان بۆ سەر بەغدا بۆ ئەوەی لەو پێداویستیانە ڕزگاری بێت.

ئەم لێدوانانە دوای چەند کاتژمێرێک دێت کە سکۆت بێزانت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە ئەمەریکا سزاکانی سەر ئێران توندتر دەکات و هەروەها ئەمەریکا بە بەکارهێنانی پێوەر و هێڵی کاتیی پێشوەختە دیاریکراو کەرتی نەوتی وڵاتەکە “دادەخات”. 

ئاماژەی بەوەش کرد، “جارێکی دیکە مایەپووچ بوونی ئێران سەرەتای سیاسەتی گەمارۆ نوێکراوەمان دەبێت”.

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا پێشنیاری کرد، ئەمەریکا لەگەڵ ئەندامانی هەرێمەکە کار بکات بۆ ئەم کارەش پێدەچێت یەکێک لەو وڵاتانە ڕووسیا بێت، سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاماژەی بە ئامادەیی خۆی کرد بۆ یارمەتیدانی ئەمەریکا لە دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پشتیوانیکردنی لە بریکارەکانی ناوچەیی دژە ئەمەریکا.

بێزانت گوتی: گەنجینەی ئەمەریکا ئامادەیە گفتوگۆی ڕاشکاوانە لەگەڵ ئەم وڵاتانەدا بکات، “ئێمە کاردەکەین بۆ داخستنی کەرتی نەوتی ئێران و تواناکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button