
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رووداوی سەرنجڕاکێش چاوەڕیی ئێران دەکات لە داهاتوودا و وتیشی، نامەی بۆ بەرپرسانی تاران ناردووە بۆ گفتوگۆ و رێکەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەى.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، هیواخوازە بەرپرسانی ئێران وەڵامی نامەکەیان بدەنەوە و بێنە سەرمێزی گفتوگۆ. وتیشی، باشتر دەبێت بۆ ئێران گەر رازی ببێت بە گفتوگۆ و بگەنە رێککەوتنى ئاشتی لەبری ئەوەى بیر لە بژاردەى تر بکەنەوە.
هاوکات، لە بەرامبەردا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی “فرانس پرێس” جەختیكردەوە، وڵاتەکەی دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەنجام نادات، تا ترەمپ درێژە بە سیاسەتی زۆرترین فشاری خۆی بدات.
Facebook Comments Box