
شەرم و شورەیی نیە، لێدوانیی پەڕلەمانتار و کەسایەتیی کورد بەکاربهێنرێت، بۆ دژایەتی سەروەریی کوردستان
کە چومە پەرلەمانی عێراق، بە کردەوە سەرۆکی ئۆپۆزیسۆنیی کوردستان بوم، لە بەغداد. لە بۆنەیەکدا وتم: ئەزانم راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان ئۆپۆزیسیۆنبون لە کوردستان و نوێنەرایەتی کورد لە بەغداد، زۆر سەختە، بەڵام هەرگیزا و هەرگیز، نابێت نەیارانیی کورد لە بەغداد، دید و تێڕوانینی من بەکاربهێنن، دژی شکۆ و سەروەریی کوردستان و قوتی خەڵکەکەی. بۆیە بە درێژایی نزیکەی ٤ ساڵ یەك لێدوانی من نەکرا بە بەهانە بۆ دژایەتی کوردستان و بڕینیی بودجە و قوتی نەتەوەکەم. ئایا ئۆپۆزیسیۆنیی ساختە لە ئێستادا، توانیوێتیی ئەو هاوسەنگییە بپارێزێت؟ شەرم و شورەیی نیە، لێدوانیی پەڕلەمانتار و کەسایەتیی کورد بەکاربهێنرێت، بۆ دژایەتی سەروەریی کوردستان و بڕینیی قوتی خەڵکەکەی؟! لە هیچ شوێنێکی دونیا ئۆپۆزیسیۆنیی ئەوتۆ هەیە؟!.. لِقومٍ يعقلون!
*سەرنج: هێشتا گەمژەی ئەوتۆ ماون، بڵێن: بڕینیی بودجەی کوردستان، پەیوەندیی هەیە بە گەندەڵیی لە کوردستان؟! ئایا گەندەڵیی لە کوردستان، لای ئەوانە چارەسەر دەکەیت، کە بە ترێلە بودجە و پارەی عێراق دەدزن؟!
رابون مەعروف