
خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كرێن به قه‌ڵغانی مرۆیی
زانیاری وورد – هونه‌ر ئه‌حمه‌د
ئێران به‌زۆر گه‌ره‌كه‌كانی ئاشان و گرده سوور و نێزهڕۆى له شاری سه‌رده‌شت به‌دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵ كرد و ناوچه‌كه‌ی كردوه به سه‌ربازگه.
سوپای پاسداران بنكه و باره‌گاكانی له سه‌رده‌شت چۆڵ كردوه و هه‌موو هێزه‌كانی بردوه‌ته نێو قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی جه‌ماله‌دین و مێرگهدرێژانه كه هێزی زیاتری بۆ ره‌وانه‌كراوه.
له كرمانشان به‌هه‌مان شێوه گه‌ڕه‌كی دیزلاوه چۆڵ كرا، بوو به ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی، گرتوخانه‌یه‌ك له‌و گه‌ره‌كه‌دا هه‌بوو به ناوی گرتوخانه‌ی دیزلاوه پێش چوار رۆژ سوپای پاسداران زیندانیانی نێو ئه‌و گرتوخانه‌یه‌ی گواسته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار، له نێو گرتوخانه‌كه سه‌كۆی مووشه‌كی جێگیركرد.
به‌شێك له درۆنه‌كانیش هه‌ر له‌وێوه ئاراسته كران، ماوه‌ی سێ رۆژه ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیله‌وه به چڕی بۆردومان ده‌كرێت.
له‌و هێرشانه‌دا گرتوخانه‌كه كرایه ئامانج ژیانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه و گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌وتوه‌ته مه‌ترسییه‌وه چونكه سوپای پاسداران ده‌یه‌وێت دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار بهێنێت
چه‌ندین گه‌ره‌ك و ناوچه‌ی دیكه‌ی له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاگارار كراونه‌ته‌وه كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا چۆڵی بكه‌ن.
له ترسی شۆرشی جه‌ماوه‌ری بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری سوپای پاسداران روژهه‌ڵاتی كوردستان جێده‌هێڵن.
له مه‌هاباد سوپای پاسداران سوودی له جاشه‌كان وه‌رگرتوه و له شاخی داشا مه‌جید جێگیری كردون بۆ چاوترساندنی خه‌ڵك.
هێڵی ئینته‌رنێت له زۆر ناوچه یان به‌ته‌واوی بچراوه یان زۆر لاوازه بۆیه زانیارییه‌كان به‌ته‌واوی ناگه‌ن.