هەواڵ

کۆمیسیۆن حزبەکان ئاگادار دەکاتەوە

کۆمیسیۆن دەڵێت، بانگەشەی پێشوەختە قەدەغەیە و سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە پێش وادەی دیاریکراو پۆستەر و فلێکس لە شوێنە گشتییەکاندا دادەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، تاوەکو ئێستا بە فەرمی وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری نەکراوە.

باسی لەوەشکرد، تاوەکو وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری نەکرێت، هەر لایەن و بەربژێرێک بانگەشە بکات، لەلایەن لیژنەکانی کۆمیسیۆنەوە تۆمار دەکرێت و رێکاری یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button