
کاک ئوسامە جەمیل نابێت بەو جۆرە قسەبکات
کاک ئوسامە، بیر لە پیسبوونی ژینگە ناکاتەوە کە هەزاران کەس بە هۆی ئەو دوکەڵە ژەهراوییە، توشی شێرپەنجە بوون، ئاسمانی شارەکان لەبری شین رەش هەڵگەڕابوو
چۆن ڕەوایە تۆ ژیان و ژینگەی ٦ ملیۆن کەس وەلا بنێیت و بیکەیتە قوربانی خاوەن مۆلیدە، کە ئەگەر سەد دەفتەری زیان کردبێت،! ئەوا بەدڵنیایی ۲٠٠ دەفتەریشی قازانج کردوە
خاوەن مۆلیدەکان، با ژمارەیان دە هەزار کەس بێت، ئێ گوناح نیە باسی ژیانی ٦ ملیۆن کەس نەکەیت باسی بەرژەوەندی دە هەزار کەس بکەیت.!؟
کاتێ بەرپرسبوون لە ژاوەژاوی گەرەکەکان، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، پیسوونی هەوا و ژینگە، بێ کارەبایی و سرکێتی هاوینان و بەخەبەرهاتن لەناو ئارەقەی دووی شەوان
هاوکات دووکەڵی مۆلیدەکان هۆکارێک بوون بۆ بڵاوبونەوەی شێرپەنجە (هاوژینەکەی خۆی خودا لێی خۆشبێت بە شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد)
کاک ئوسامە دەبێت بزانێت، خاوەن مۆلیدە دەنگ نادەن بەو و حیزبەکەی تا یەکێتی و پارتی هەبن، کەچی یەکێتی و پارتی بەرگریان لێناکەن و ئەو دەیکات
ئۆپۆزیسیۆن لە کوردستان هیچ دیدگا و ستراتیژی نیە هەر دەیانەوێت بە رەخنە گرتن لەهەموو شتێک دەنگ بهێنن و بچنە پەرلەمان
ماوەی رابردوو لایەنگرانی ئۆپۆزیسیۆنی هۆڵەندا خۆپیشاندانیان کرد رێگایەکەی سەرەکیان داخست و هێرشیان کردە سەر پۆلیس، هەر زوو ئۆپۆزیسیۆن گوتی” ئەوانە دەبێت سزابدرێن و هیچ پەیوەندیان بەئێمەوە نیە”
گوتیان: ئێمە ئۆپۆزیسیۆنی چاککردنین نەک خراپکردن، بۆ ئێمە سەلامەتی پۆلیس و دامەزراوەکان و ئاسانکاری رێگای سەرەکی خەڵک و گشتی گرنگترە لە ژمارەی دەنگەکانمان
هانا چۆمانی