وتار

شانازی دەکەم کــــــــتێب ناخوێنمەوە!

لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
تۆماس چاتەرتۆن ویلیامز
لەگەڵ هاوڕێکانم بە قسە نوێ و هێدمەکەرەکانی (کەین وێست) سەرسامین و دەستاودەستییان پێ دەکەین. قسەنوێیەکانی جێیگومانن. دەڵێت: “من و کتێبیان نەوتووە”. لەناساندنی کتێبەکەیدا وتی: “سوپاس، تکا دەکەم”، “شانازی دەکەم کتێب ناخوێنمەوە”. قسەیەکی زۆر نیگەرانکەرە و ڕەخنەی جیهانی ورووژاند، کاردانەوەکان لەجێی خۆیدا بوون، بەڵام دژەکتێببوونی نیگەرانکەرترە، چونکە بەشێک لە کەسایەتی خۆی، کاری خۆپەرستانە و خۆخوازانەی کلتووری ئەمڕۆ دەردەخات.
ئێمە بەدرێژایی مێژوو ئەوهەموو بۆچوون، بیرکردنەوە و زانیارییانەمان بەردەست نەبووە. زۆربەیان سەرنجڕاکێشی زووتێپەڕن، بەڵام دواجار بێکەڵکن و نابێ تێکەڵی لێهاتوویان بکەین. ئەمڕۆ دەتوانی هەمووزانیارییەک وەربگری، ئەوانیتری لێئاگاداربکەیەوەو سەرکەوتن لەپانتاییەک بەئاسانی دەبێتە نیمچە سەرچاوەیەک بۆ هەزارویەک پانتاییتر. هەردوو فاکتەر، حەزی باوی ئەمریکییەکانە بۆ دژەڕووناکبیری و پەرستنی کەسایەتییە ناودارەکان.
کەین وێست، لەکۆتایی ساڵی٢٠٢٢ پەلاماری هەموو جۆرە ئەدەبێکی دا و بە ڕۆژنامەنووسانی وت بۆچی “هەرگیز” کتیب ناخوێنێتەوە: “زۆر لە کتێبەکان ڕەشبینم. ناڵێم هیچ کتێبێک شایانی خوێندنەوە نییە، بەڵام باوەڕیشم زۆر لێی دوور نییە. لام وایە کتێب بنووسی، واتە وڕێنەت کردووە. دەکرێت هەمووشتێک لە پۆستێکی وێبلاگی شەش پەرەگرافیدا بڵێیت.”
دەڵێن: “ئەوەی نەڕەخسێ، ناخالەسێ”. نموونەی سێیەمی دژەکتێبێکی بەناوبانگ، گۆڤاری نیویۆرک، ڕیسوابوونەکەی شۆن مەکئێلوی، دامەزرێنەری سێ ساڵەی کۆلێژی “داتاکان لەخزمەت پێشکەوتندا”، دەیوت: “بەڕای مەکئێلو، کتێبەکان گەمژانەن و تەنها شتێکتان پێدەڵێن: بزانن خەڵکتان خۆش بوێت”. دانیپێدادەنێم هەر سەرەودەرەی ناکەم، کە بۆچی بەڕای مەکئێلو قسەیەکی بەتوێکڵە. مەکئێلو لەبانگەشەکارانی هاوڕێیەتییەکی کاریگەرترە. دێڤید فریدلاندەر دەنووسێت: “باشترین ڕێگای ئاڕاستەکردنی ڕووبارێک، بیرهێنەرەوەی پارەی نەختینەیە. مەکئێلو بەهاوکارەکانی وت: “زۆر نایابە، سێ ساڵ ڕاوێژکار بوون، بتکاتە یەکێک لەدەوڵەمەندترین مرۆڤەکانی جیهان.”
“نایاب” شێوازێکی تاریفکردنی دەستوەردانی دارایی و سیاسی ئەم پیاوە گەنج و متمانە بەخۆیەیە، زاراوەکانی “لەقووڵایی نەزانیدا”، “لاواز و زیانبەخش” و “ئیفلاسی ئاکاری”یشی بە مێشکدا دێت. مەکئێلو ماوەیەک دوای دەستبەکاربوونی ڕیسوا بوو، بەتایبەت دروستکردنی داتای هەڵەی ڕووپێوی.
یەکێک کتێب نەخوێنێتەوە یان چەندە حەزدەکات کتێب نەخوێنێتەوە شتێکەو بێزاربوون لە کتێب خوێندنەوە شتێکی ترە. ئەگەر یەکێک هەر کتێب نەخوێنێتەوە، ئاماژەی لاوازیی زۆر ڕیشەییتری لەکەسایەتییەکەیدا هەیە. ڕۆژێک “کەین وێست” لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆدا “بەتۆنێکی پەیامبەرئاسا” وتی: “نموونەی قسەکانم لە فیلمەکان دێنمەوە، چونکە هیچ کتێبێک ناخوێنمەوە یان لە ژیانی ڕاستەقینە، چونکە دەبێت مرۆڤ واقیعییانە بژیێت، مرۆڤی واقیعی بدوێنێت، زانیاری وەربگرێت، لەخەڵک بپرسێت، ئەوانە شتێکبوون “پەندی پاڵەوانە سەرسووڕهێنەرەکان بمرن، ئەگینا بەزیندوویی دەمێنیەوە و دەبییە مرۆڤێکی خراپ”. زۆر زیرەکانە دیارە کە زانیارییەکانت لە پۆستی شەش پەرەگرافی ئایدیال بانکمان وەربگری یان لە فیلمەکان و دواندنی خەڵک کە شێوازەکەی بەدڵی وێستە، بەڵام لەواقیعدا کارێکی ئەوەندە گەمژانەیە بڕیاربدەی تەنها فاست فوود بخۆی.
نەدەبوایە زۆرێک لە کتێبەکان بڵاو بووبانەیەوە و نووسینیش پرۆسەیەکی تاقەتپڕووکێن و پڕلەناکامی، بەڵام سەرکەوتنی کتێبێک، ئاستی سەرنج و وردبینی (زاڵبوونە بەسەر بابەت و کۆنتێکستەکە، وێڕای سەبر و پێداچوونەوەی زۆر)، دەریدەخات هیچ شتێک بەقولەپێی ناگات. نووسینی کتێب کارێکی نائاسایی ناهاوسەنگە: دەتوانی لە چەند سەعاتێکدا کتێبێک بخوێنییەوە، کە بە چەند ساڵێک نووسراوە. کتێب داوای سەبری ئەیووب لە خوێنەر دەکات (ئەو چەند سەعاتە بە سستی، بەچڕبوونەوەی قووڵدا تێدەپەڕێت)، فەزیلەتە. دەکرێت بپرسین: پیاوانی دژەکتێب پەلەی کوێیانە؟ وەڵامێکی لۆژیکی گاڵتەجاڕانەش بدەینەوە، بۆ زیندان یان گۆڕغەریب و بیرچوونەوە.
لە کۆتایی ڕۆمانەکەی ئانا کارنینا، ئاناو گراویەکەی ڤرۆنسکی، لەدەربەدەری کۆمەڵایەتی خۆسەپێنراودا بۆ ئیتالیا بەرەوڕووی ئاخاوتنی گفتخۆشی ڕواڵەتی تێکدەری پیاوانی گەنج “بیرکردنەوەی ئازاد” (یان دەتوانین بڵێین، ئاژاوەگێڕانی یەکەم) دەبنەوە، کە لەمڕۆدا زۆربوون و خزاونەتە “بیرکردنەوەی نکۆڵی”کردنەوە. گوڵنیشچۆڤ، هاوڕێی ڤرۆنسکی دەڵێت: “لیبڕاڵەکان پیاوانێکبوون بە بیرۆکەکانی ئایین، یاساو ئەخلاق باردەهێنران. تەنیا بەناڕەزایی و ململانێ بەئازادی بیرییان دەکردەوە، بەڵام ئەمڕۆ جۆرێکی نوێ لە لیبراڵە خۆڕسکە گەورەبووەکان هەن کە تەنانەت بنەمای ئەخلاقی، ئایینی و بوونی مەرجەعیان نەبیستووە”. تۆلستۆ وتەنی، ئەوە کێشەی کارەکەیە، پیاوە گەنج و پێگەخوازەکان هەوڵدەدەن “خۆفێرکەر فێربن، چونکە گەمژە نین” و “لەجیاتی بەرهەمی کلاسیک، نوسینی فەلەکناس، تراژیدیا، مێژووەکان، بەرهەمی فەیلەسوف و ڕووناکبیران، بەدوای گۆڤارەکان”دا دەگەڕێن.
هاوڕێیەکم لەتویتەر ئەم پەرەگرافەی ڕۆمانەکەی ئانا کارنینا بۆ ناردم، کاتێک گلەییم لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە کرد کە هەتا بوێرترین و تواناترین پیاوانی گەنجی سەردەمی خۆمان (بەڕواڵەت هەمیشە دەبێت پیاو بن)، تێڕوانینیان بۆ شێوازی باوی فێربوون خراپە. هەرچەند ئەو گەنجانە، بە پێچەوانەی گەنجانی سەردەمی تۆلستۆ، لەوباوەڕەدان ئەزیەتکێشان بۆخوێندنەوەی گۆڤارێک، وڕێنە کردنە، بەڵام ڕەتکردنەوەی لەخۆباییانەی باوەڕبەوەی ڕابردوو شتێکی هەیە بۆیان بخاتەڕوو، خاڵی هاوبەشییانە لەگەڵ لیبراڵەکانی پێشوو. خۆفێرکەرانی نقومی تەکنەلۆژیا (هەتا وێست قوربانی کلتوور بینینەوەی ڕێگاو بیرکردنەوە لەهەمووپرسە ئاڵۆزەکانی مرۆڤایەتی بوو بەهۆی “ئەندازیارێک”ەوە)، بەپێچەوانەی بیرئازادەکانی ڕەخنەگر لە گولنیشچۆڤ جیهانبینییەک هەڵدەبژێرن، گولنیشچۆڤ وتەنی: “تەنانەت ڕێبازە کۆنەکان بەهای بابەتی باسکردن نین.” کە لە تەمەنی ٢٤ ساڵی کتێبم نووسی (دەزانم، بە ڕاستی وڕێنەم کردووە)، وتەیەکم بینی ئێستاش سەرچاوەکەی نادۆزمەوە، دەڵێت: “دەتوانی بەزانینم کتێبێک بنووسی، بەڵام بەنەزانینم کتێبخانەیەک پڕبکەیەوە”. وێناسازییەکی سەرنجڕاکێشەو ڕەنگە بنەڕەتیترین و پراگماتیزانەترین پاساوی کتێب خوێندنەوە بێت. هەرچەندە وابەستەیی و هۆکار لێکجیان، بەڵام باوەڕم وایە لە ئەزمونێکی سادە بەکاری بێنم، دەتوانین بەر بە زۆربەی کێشەکانی داهاتوو بگرین.

* گۆرانیبێژێکی ئەمریکی و ئەسکوێی هەموو دیزەیەکە و زۆرجار بە قسەکانی گۆڵمەز دەنێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش بخوێنەوە
Close
Back to top button