
هەنگاوێکی دی بەرەو گەشەسەندنی ئابووری
ئی پسوڵە
هەنگاوێکی دی بەرەو گەشەسەندنی ئابووری
کات بەهادارترین شتە لە ژیانی مرۆڤ
دوای هەنگاوەکانی دیکە لە بواری رێگاوبان، ئاوئاوەرۆ ، بەنداو و پۆند، سیستەمی بانکی، هەژماری من و کارەبای ٢٤ کاتژمێری ئێستا سیستمی ئی پسولە
گرنگترین سوودەکانی ئی پسوڵە و پارەدانی دیجیتاڵی:
١.کات بەهادارترین سەرمایەی مرۆڤە، ئەم سیستمە ڕێگرە لە بەفیڕۆدانی کات لە هاتن و چوون و سەرەی بانکەکان، هەموو شتێک دەگەڕێتەوە جگە لە کات
٢.تەنها خاوەن هەژمار ئاگاداری وردەکارییە داراییەکانیەتی، ئەمەش ئاستی پاراستنی نهێنی بەرز دەکاتەوە.
٣. پێویستت بە هەڵگرتنی جانتای پڕ لە پارە یان ترس لە پارەی کۆن، دڕاو و دزی نابێت مۆبایلی دەستت بەسە
٤. هیچ کەس ناتوانێت فێڵت لێ بکات، مێژووی مامەڵەکانت باشترین بەڵگەیە بۆ دادگا تا مافت بۆ بگەڕێتەوە.
٥. خەمی بەرزی و نزمی بەهای زێڕ و زیوو و دینار و دۆلارت نییە
٦. ئەگەر پارە لە بانکەکان بێت نەک لە ماڵەکان، حکومەت و بانکەکان دەتوانن باشتر سوڕی پارە کۆنتڕۆڵ بکەن و قەیرانی “نەبوونی کاش” چارەسەر بکەن.
٧. ڕەخساندنی هەلی کاری زۆر بۆ گەنجان.
٨. ڕاپۆرتی ساڵانەت دەبێت کە پارەکانت لە چیدا خەرج کردووە، یارمەتیت دەدات لە ڕێکخستنی بودجەی خێزانەکەت.
٩. پارەدانی دیجیتاڵی ڕێگەی گەندەڵی و “پارە سپیکردنەوە” کەمدەکاتەوە.
تا سیستمی دارایی، مووچە و باج سەدا نەوەدی نەبنە ئەلیکترۆنی، ئابووری کوردستان ناتوانێت هەنگاوی گەورە بنێت.
ئەم هەنگاوەی ئی پسوڵە بناغەی ژێرخانی ئابوری مۆدێرنە.
هانا چۆمانی



