رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

لەسەر دۆسیەی گەندەڵی، سەرۆک وەزیرانێکی عێراق دەستگیر دەکرێت

دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لەدژی كازمی تەنیا لەسەر كات وەستاوە، بەتایبەتی ئێستا لەژێر ڕۆشنایی بوونی سێ دۆسییەی گەندەڵی بەدواداچوون دەكرێت.

توركی جادان لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ڕادەی گەندەڵی لە حکومەتی مستەفا كازمی زۆرە، كە زیاتر لە 20 دۆسییە هەیەو لایەنی پەیوەندیدار بەدواداچوونی بۆ دەکەن، ئاماژەشی بەوەدا، دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن دژی هاوكارەكانی كازمی سەرەتای دەركەوتنی چەند دۆسییەكی گەندەڵی بوو لەسەر ناوبراو و بەم نزیكانە فەرمانی دەستگیركردن بۆ خۆشی دەردەكرێت.

هەروەها رایگەیاند، دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لەدژی كازمی تەنیا لەسەر كات وەستاوە، بەتایبەتی ئێستا لەژێر ڕۆشنایی بوونی سێ دۆسییەی گەندەڵی بەدواداچوون دەكرێت و بەم نزیكانە ئەو دۆسییانە یەكلادەكرێنەوە.

جادان ئاماژەی بەوەدا، لێکۆڵینەوەکان پێویستیان بە کاتە بۆ ئەوەی ڕاستییەکان لەبەردەم ڕای گشتیدا دەربکەون، هەروەها جەختیكردەوە، كازمی دەستی لە دۆسییەکانی گەندەڵیدا نەبووە، بەڵکو پاڵپشت بووە بۆ تاڵانکردنی پارەی گشتی بەشێوازی جۆراوجۆر بە ئیستغلالکردنی پێگەی خۆی .

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە عێراق، لە 3ی ئازاری 2023، فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لە دژی چوار بەرپرسی باڵای حکومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی مستەفا كازمی دەكرد، ئەوەش بە تۆمەتی ئاسانکاری بۆ دەستبەسەرداگرتنی بڕە پارەی دانراوی باج ، كە ئەو دۆسییەیە بە “دزی سەدە” ناسراوە.

تائێستا فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەدژی وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری دیوانی سەرۆکایەتی حکومەت و سکرتێری سەرۆکی حکومەت و ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەت لە كابینەی پێشوودا دەرچووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button