رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوەندی شاری مەراکیشی گەیشتیاری، شارەکانی ئەزیلاوە، شیشواوا و  تاوردانیتی باکووری رۆژئاوای مەغریبی هەژاند، بەهۆیەوە 296 کەس گیانیان لەدەستدا و 160 کەسیش برینداربوون.

لەوبارەیەوە، سەنتەری لێکۆڵینەوە و زانستی بوومەلەرزەی مەغریبی بڵاویکردەوە، هێزی بوومەلەرزەکە 6.8 پلەی رێکختەر بووە، لە ئەنجامدا  نزیکەی 300 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 150 کەسی دیکەش برینداربوون، دەیان باڵەخانەی شاری مەراکیش کە شارێکی مێژووییە وێرانبوون و زیانیان پێگەیشتووە.

تەلەفزیۆنی فەرمی مەغریبیش ئاماژەی بەوەکردووە، بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهێزترین بووە لە مێژووی مەغریبدا.

حکومەتی مەغریب بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان دەیانی تیمی لە رباتی پایتەخت و شارەکانی دیکەی مەغریبەوە رەوانەی شاری مەراکیشی گەشتیاری کرد.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button