
ئارتین جەلال بەگ:
- جاش بە عینوانی قەبەوە! دکتۆر فڵان، شارەزای فڵان بوار، وەزیر و پەڕلەمانتار، سەرۆک حزب، مەلا و مامۆستای زانکۆ، شێخی تەریقەت و هەزار عینوانی موهیم! هەموویان مەسەلی ئەعلان!
- جاران کامەی لات و بێ پارە و بێ مەعریفە و نەفام بوو، ئەوە ئەبوو بە جاش. ئێستاش کامەی مەعریفە و گەڵ و گیرفانی تێرە، ئەو جاشە بە شانازییەوە.
- ئێستا ئەیبینین و ئاساییە ئینسان بە مەعریفەیەکی زۆرەوە جاش بێت، بەڵام ڕوونادات خاوەن رۆشنبیرییەکی بەرز عاشقی نەتەوە و نیشتمانی خۆی نەبێت.
- نیشتمانپەروەری نەتیجەی ڕۆشنبیرییە و جاشایەتیش لە نەفامی و کاڵفامییەوە سەرچاوە ئەگرێ.
- ئێمە فێری سزادانی کەسانی جاش و ناپاک نەبووین، بۆیە ڕۆژ بە ڕۆژ بازاڕی گەرمتر بووە و ئەبێ.
- تا فێری سزادانی جاش و ناپاک نەبین، ناتوانین یەخەی گەندەڵان بگرین کە بە حساب گلەییمان لەوانە. لە کاتێکدا گەندەڵی دزییە و جاشایەتی دایکفرۆشیی.
- سزادانی جاش و ناپاک، ئەبێ ڕۆشنبیرییەکی کۆمەڵی بێت و کۆمەڵگە چاوەڕێی یاسا و سیستم نەکات. و مەرج نییە سزادان هەر کوشتن بێت. بۆ نمونە من دوکانم هەیە، بەیانی غالە شێت و ئەحمەی حاجی ڕەشید و هۆشیار عەبدوڵڵا و سۆران عومەر بێنە دوکانەکەم، ئەیانکەمە دەرەوە و شتیان پێ نافرۆشم.
Facebook Comments Box