رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئەمریكیەكان دان بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵیدا نانێن

ئەلینا رۆمانسكی، باڵوێزی ئەمریكا لە بەغدا، لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) رایگەیاند، چاوی بە فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كەوتووە و گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاتەكانی ئەم دواییە و دۆخی ئەمنیی عێراق كردووە.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لە دیدارێكدا جەختیان لە گرنگیی بوونی دادگایەكی سەربەخۆ كردۆتەوە كە بەدوای ڕێوشوێنە یاساییەكاندا بڕوات و بڕیارەكانی پشت بە دەستووری عێراق ببەستێت.

لە تویتێكی دیكەدا پاش راگەیاندنی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری، خانمە باڵوێزەكەی ئەمریكا رای گەیاندووە كە لەگەڵ محەمەد حەلبووسی كۆبۆتەوە و بە ”سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران“ ناوی بردووە و ڕوونی كردۆتەوە كە لە دیدارەكەیاندا باسیان لە دوا پێشڤەچوونەكان و دۆخی ئەمنیی عێراق كردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button