جیهانرۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
دووەم کاروانی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ئەنجام درا

لە قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان، 13 بارمتەی ئیسرائیلی و 39 هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی ئازاد کران.
دەسەڵاتدارانی میسر بڵاویانکردەوە. لە دووەم کاروانی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لەنێوان حەماس و ئیسرائیل، درەنگانێکی شەوی رابردوو بزووتنەوەی حەماس 13 بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی ئازاد کردووە کە لە 7ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە لە دەوروبەری غەززە دەستبەسەری کردبوون.
لە بەرامبەردا سوپای ئسرائیل 39 ژن و منداڵی فەڵەستینی لە زیندان ئازادکردووە و گەڕاونەتەوە لای کەسوکاریان.
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاڵوگۆڕی کاروانی دووەمی بارمتەکانی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، حەماس 13 ئیسرائیلی ئازادکردووە، کە لەنێویاندا هەشت منداڵ و پێنج ژن هەن.
هەروەها حەماس لە دەرەوەی رێککەوتنی ئاگربەست چوار تایلەندی دیکەی ئازادکردووە.
Facebook Comments Box