کوردستانهەواڵ
ترێند

بارزانی .. هیچ لاریەكمان لەمەڕ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە نیە

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیدارێکیدا لەگەڵ “باربارا لیف” یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕایگەیاند “كە هیچ لاریەكمان لەمەڕ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە نیە بە مەرجێك زەمینەسازیی سیاسی و یاسایی بۆ بكرێت و هیچ لایەن و پێكهاتەیەك پەراوێز نەخرێت و ڕێزیش لە ئەنجامی هەر هەڵبژاردنێك بگیرێت كە بەڕێوەدەچێت”

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. پێگەی فەرمی بارەگای بارزانی بڵاویکردۆتەوە. مەسعود بارزانی بە خاتوو ” باربارا لیف”ی ڕاگەیاندووە ” كە پێویستە بابەتە بنەڕەتییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بكرێن و هەر ڕێككەوتن و پێكهاتنێك دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور بە ڕوونی و جددی كاری لەسەر بكرێت”

هەروەها لە درێژەی قسەکانی بارزانی بە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی عێڕاقی ڕاگەیاندووە”  هیچ لاریەكمان لەمەڕ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە نیە بە مەرجێك زەمینەسازیی سیاسی و یاسایی بۆ بكرێت و هیچ لایەن و پێكهاتەیەك پەراوێز نەخرێت و ڕێزیش لە ئەنجامی هەر هەڵبژاردنێك بگیرێت كە بەڕێوەدەچێت”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button