
هەولێر، هەرێمی کوردستانGOV.KRD) — ) وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی 40%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.
دوابەدوای ئەم فراوانبوونەی ئەمڕۆ، زۆرینەی هاوڵاتییان لەسەر ئاستی شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەستییان دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری. ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام و هەرزانتر لەپاڵ ژینگەیەکی پاکتر لە هەرێمی کوردستان.
خشتەی یەک: دوایین ئاماری هاوڵاتی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی ڕووناکی
شار | هاوڵاتی | هاوبەش |
هەولێر | 1,458,000 | 380,000 |
سلێمانی | 976,500 | 257,000 |
دهۆک | 288,000 | 79,000 |
کۆی گشتی | 2,722,500 | 716,000 |
هەرروەها، زیاتر لە 2,517 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە، و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7,000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە.
خشتەی دوو: کۆی گشتی ژمارەی ئەو مۆلیدانەی کوژێنراونەتەوە لە پڕۆژەی ڕووناکی
شار | ژمارەی مۆلیدە | کەمکردنەوەی دەردانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی ساڵانە |
ههولێر | 1,734 | 300,000 |
سلێمانى | 518 | 90,000 |
دهۆك | 265 | 46,000 |
كۆى گشتى | 2,517 | 436,000 |
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە هاوڵاتییان کەمترین پارەی کارەبایان دابوو لە پسوولەکانی مانگی پێنج. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخە نوێیەکان کەوا بۆ پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەباوە دانراون. لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاوڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتیمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە 14ـی ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.
تاوەکو کۆتاییی 2025 سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارەبای 24 کاتژمێریان پێ دەگات.
ئەو ناوچانەی ئێستا لەژێر پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە:
● هەولێر:
ئەو ناوچانەی کە ئەم مانگە بوونەتە 24- کاتژمێری:
● مامزاوە, قەتەوی, کازیماوە, توڕەق, عەرەبکەند, کانی قڕژاڵە, قەریتاغ, بەستۆڕە, پیرمام, مەلا ئۆمەر, شێخەشال, بەحرکە, کەسنەزان, شا عومەر, پیرڕەش, گەزنە, بەرد حوشتر, دارەبەن, شاخۆلان, شەمامک, قۆریتان, باقرتە, ماستاوە, قوشتەپە, دەلاگوڵی سەروو و خواروو, قوچە بلباس, مورتکەی گەورە و بچووک, بێستانەی گەورە, قوشتەپە, مەخمور, دیبەگە, تۆپزاوە, چالووکی بچووک, خەبات – کەڵەک, ساتور, شامەمار, کەورگۆسک, گەینج
ئەو ناوچانەی پێشووتر بوونە بەشێک لە پڕۆژەی ڕووناکی:
● شادی, بەهاری نوێ, نازناز, بەختیاری, سەربەستی, کورانی ئەلبان, ڕزگاری, کوردستان, بەهار, کرێکاران, ئازادی, ماجیداوا, ڕاستی, نیشتیمان, ڕاپەڕین, نەورۆز, ماردین, زانیارى, تەعجیل, عەرەب, منارە, ژیان, تەیراوە, مستەوفی, سەلاحەدین, کوران عەنکاوە, عەنکاوە, شۆڕش, کانی, نوسەران, کوێستان, خانەقا, شەهیدان, سەیداوا, سێتاقان, کۆماری, ڕوناکی, پزیشکان, مەنتکاوە, مەهاباد, زانکۆ, حەمرین, شارەوانی, ئیسکان و موفتی, کارێزان, باداوا, مامۆستایان 1&2, خەبات, منارە 1&2, چوار چرا, زانایان و هەڤالان, سەروەران, چنار, برایەتی, خانزاد, ناوچەی پیشەسازی سەفین و باکوور, ڕاپەڕین, گوڵان 1, گوڵان 2. بێتواتەی نوێ, هەولێری نوێ, هێوا سیتی, حەسارۆک, ڕۆژهەڵات, نەورۆز سیتی, فلۆریا سیتی, ئەندازیاران, قەرەبۆ, لاوان, ئاشتی, شاری هیران, فەرمانبەران, جادەی کۆنی بنەسڵاوە, زۆنی بنەسڵاوە, دارەتۆ, زەیتون, ڕۆشنبیری, گردجوتیار, پیرزین, زۆنی شاری زێرین.
● سلێمانی:
ئەو ناوچانەی کە ئەم مانگە بوونەتە 24- کاتژمێری:
● گوڵەباخ و خوار نەخۆشخانەى شۆرش, گەڕەكى كانياو, گەڕەكى كازيوە, گەڕەكى كازيوە نزيك ووێستگەی كازيوە, كۆمپانياى نەوزاد – بەشى 2, پڕۆژەى ئاو و زانكۆى گەشەپێدان, كۆمپانياى نەوزاد , گەڕەكەكانى نزيك مزگەوتى فەجر, خوار بەرزاييەكانى قەيوان, بەرامبەر ديلان ستى , ديلان سيتى, كۆمپانياى بيابان نزيك عباس باراوى, قڕگەى كۆن, قڕگەى كۆن, خوار كۆمپانياى بيابان , بەشێكى كۆمپانياى نەوزاد, شێخ ئاباد نزيك بەنزينخانەى پێشەوا, گەڕەكى چوارچرا, گەڕەكى چوارچرا, گەڕەكى چوارچرا +كەنەسورە, كورد ستى, كوردسيتى 1, كوردسيتى 2, ديە سيتى, وڵوبە, لوبنان سيتى, صائب سيتى, كەنە سورە, ئەوين سيتى ( بەشێكى فيدەرەكە), چوارچراى نوێ + باڵامبۆ, فڕۆكەخانە, بەكرەجۆ, گەڕەكى گۆران, گوندى بابان, كۆسەى چەم, شنيار سيتى ( بەشێكى فيدەرەكە), زراعە داخلى كچان چاودێرى كۆمەڵايەتى, صناعەى بەكرەجۆ بەشێكى بەكرەجۆى كۆن, نەخۆشخانەى بەكرەجۆ غاباتەكە, دائيرەى زراعە ئاوارەكانى كەركوك, گوندەكانى عزيز ئاوا, خەليفاوا, كانى گۆمە, ناوچەى پيشەسازى, ئاوبارە, زانكۆى ئەمريكى, گەڕەكى مزگەوتى ئيحسان , گەڕەكى كۆسەى بان, دەروازە سيتى, سەيرانگاى نەورۆز+سيتى سينەما, گەڕەكى قلياسان, گەڕەكەكانى نزيك ووێستگەى سەرچنار, شەهيدانى سەرچنار, بازاڕى سەرچنار, ماڵەكانى نزيك ئوتێل ئەبوسەنا, پاك سيتى, گردى سەرچنار, باران سيتى, هەوارى شار, هەوارى شار خوار پاركى هەوار, گەڕەكى كانى بەردينە, مايۆركا سيتى, كانى حەمەوكانی پيرە, زەرگەتەى كۆن, گەڕەكى هەرەوەزى, گەڕەكى كانى كوردە, گەڕەكى لاى گردە بڕاوەكە, گەڕەكى نزيك مزگەوتى ئەحمەد دارتاش, گەڕەكى پشت مزگەوتى شێخ سەعيد, مەلا داود, هەوارى شار لاى دائيرەى خۆراك, هەوارى شار, تاڤگە, خێوەتە, گەڕەكى كانى كوردە, فەرمانبەران, زەرگەتەى كۆن, كانى سپيكە, هەوار +كانى سپيكە, تونێلى پێشڕەو, سەروەرى +زەرگەتەى كۆن, تجارى پردى كۆبانێ تا بەنزينخانەى بەختيار, كەڵەكن, كوردسات +سارداو, بەرامبەر گۆڕستانى كەڵەكن, سيتى تاوەر (بەشێكى فيدەرەكە), گەڕەكى كوردسات, تونێڵى پێشڕەو, گاردن سيتى, ڕۆژ سيتى + ئيمپايەر, گوندى ئەڵمانى 1 2 3, هەوارى شار, توە سپى , توە سپى تازە.
ئەو ناوچانەی پێشووتر بوونە بەشێک لە پڕۆژەی ڕووناکی:
● بازاڕ مەولەوی, توی مەلیک, هەواری تازە, کازیوە 1, کازیوە 2, سەیوان, گۆیژەی نوێ و هەوارە بەرزە, توی مەلیک, عەلی کەمال و دارۆغە, شەهیدانی ئازادی و ئازادی, گۆیژە, ئیسکان, ئیسڵاح. ئازادی, شێخان, زۆنەکانی مەجید بەگ, ئیبراهیم ئەحمەد, هەواری تازە, شاری بروسک, شاری خەونەکان, گۆێژەی نوێ, مامەیارە.
● دهۆک:
ئەو ناوچانەی کە ئەم مانگە بوونەتە 24- کاتژمێری:
● ماڵتا سەرێ, بۆتان, دهۆک مۆڵ, میدیا, ماسیک 1, ماسیکێ – پارکی دڵشاد سەعید, ماسیکێ – قوتابخانەی حەلیز, ماسیکێ ٢, ماڵتا خارێ, ناوچەی زانکۆی دهۆک, نزارکێ, پیشەسازی نزارکێ, شیندۆکخا, سێگرکا, حی شورتە, زاوا, قەسارە, ئالوکا, گاڤارکێ, کەڤلا, زرکا, ئیتیت, ئیتیتا نوێ, بێرێ بەهار, بێسرێ, ئیمینکی, ئاڤریکێ, گەلی کورتکێ
ئەو ناوچانەی پێشووتر بوونە بەشێک لە پڕۆژەی ڕووناکی:
● بەڕۆشکێ, سەرهەڵدان, مەهمەدکێ, زۆزان, کانی مەهمەدکێ, خەبات، گرێ باسی, زانکۆی پۆلیتەکنیک, شاری کەیار, حەی مەلایان (KRO), مۆڵی دهۆک, پارکی ئازادی, ڕەزا ( حەی عەسکەری 2), زۆنەکانی گرێ سۆر, شاخکێ 1, ماڵتا 1, شاخکێ 2, زەری لاند, ماسیکێ