کوردستانهەواڵ

دادگای فیدراڵی سکاڵایەک دژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی کوردستان یەکلادەکاتەوە

ئەمڕۆ، دادگاى فیدراڵیى عێراق سکاڵایەکى یاسایی دژى کۆمیسیۆنى باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمى کوردستان یەکلادەکاتەوە. دوای ئەوەی لە فراکسیۆنی “نەوەی نوێ” سکاڵایەکی دژی کۆمسیۆن لەو دادگاییە تۆمارکردبووە

دوای چەندجارێک لە دواخستنی، بڕیاروایە، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. واتە دوای دوو ڕۆژی تر. دادگای فیدراڵی. سکاڵاکەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ یەکلابکاتەوە.

سکاڵاکەی فراکسیۆنی “جولانەوەی نەوەی نوێ” ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەکات.

لە هەمان سکاڵا ئاماژە بەوەکراوە کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی کوردستان دژە بە یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق و پەیوەندی کاری ئەم دوو کۆمسیۆنە.

لۆگۆی: جولانەوەی نەوەی نوێ

بە بڕیاری ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٤. لە پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی کوردستان دامەزرێندار.

لۆگۆی: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی. هەرێمی کوردستان

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی کوردستان، دوای دامەزراندی، وەک یەکەم ئەرکی راپرسی بۆ سەربەخۆی هەرێمی کوردستان لە عێراق-ی بەڕێوەبرد.

هەڵمەتی راپرسی بۆ سەربەخۆی کوردستان لە عێراق

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی کوردستان، ساڵی ٢٠١٨ یەکەم هەڵبژرادنی هەرێمی کوردستان-ی بەرێوەبرد.

یەکێک لە ناکۆککیەکانی نێوان پارتە سیاسیەکانی باشوری کوردستان، نوێکردنەوەی ئەو کۆمسیۆنەیە و کە بڕیارە ساڵی ٢٠٢٣، هەڵبژاردنی کوردستان بەڕێوەبچێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button